ئۆکرانیا - Page 13 of 35 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 30 ئاب 2022 - 22:36

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢

– رۆژنامەی واشنتۆن پۆست: ئێران یەكەم زنجیرە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی موهاجێر٦، شاهێد-١٢٩ و شاهێد-١٩١ی رادەستی ڕووسیا كردووە، بەڵام ڕووسەكان لە بەكارهێنانیان رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە. – لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و لە میانەی زنجیرەیەک هێرشدا، سوپای ئۆکرانیا توانی لە میحوەری نۆڤۆرۆنتسوکا پێشڕەوی بکات و کۆنترۆڵی ناوچەکانی ڤیسۆکۆپیلیا و ئۆلگینی بگرێتەوە دەست. لە لایەکی دیکەوە سوپای ئۆکرانیا نەیتوانی […]

یەکشەممە 28 ئاب 2022 - 20:22

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢

هێرشی هێزەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری ناوچەی تاوریجسک لە پارێزگای خێرسۆن لەلایەن سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچدرایەوە. لەم نێوەندەدا هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە و پێکدادانەکانی نێوان لایەنەکان بەردەوامە. سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی نۆڤاکاخۆڤکا لە پارێزگای خێرسۆن. بەپێی میدیاکانی ئۆکرانیا، هێرشەکە بە موشەک هەڵگری هیمارسەوە (HIMARS) بۆ […]

شەممە 27 ئاب 2022 - 23:33

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، سوپای ئۆکرانیا بە ئامانجی پێشڕەویکردن لە میحوەری ڕۆژئاوای “پێسکی” و کۆنترۆڵکردنی گوندی “نولسکی” هێرشی هێزەکانی سوپای ڕووسیای بەرپەرچداوەتەوە.لە بەرەی “سولدار” خێرایی پێشڕەویی سوپای ڕووسیا خاو بووەتەوە، ھێزەکانی سوپای ئۆکرانیاش ھێشتا بەرگری دەکەن. لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان لەم ناوچەیە ڕێکخست، بەڵام لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە بەرپەرچدرانەوە. میحوەرەکانی باشووری “سلدار”ش پێکدادان لە نێوان […]

پێنجشەممە 25 ئاب 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، بنکەی ئاسمانی پۆلتاڤا لە پارێزگای پۆلتاڤا و بنکەی ئاسمانی دنیپرۆ لە پارێزگای دنیپرۆ لەلایەن هێزی ئاسمانی ڕووسیاوە کراونەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە، دوو فڕۆکەی جەنگی (سو-٢٧ و سو-٢٤) تێکشکێنران و سێ فڕۆکەی جەنگی (دوو فڕۆکەی سو-٢٧ و یەک فڕۆکەی سو-٢٤) لە بنکەی پۆلتاڤا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. هەروەها سێ فڕۆکەی […]

چوارشەممە 24 ئاب 2022 - 22:47

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢

– بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی کروز و بالیستی هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری زاپۆروژیا و خارکیڤ. – لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر شاری دۆنێتسک، گەورەترین هایپەرمارکێتی ئەم شارە بەناوی گالاکتیکا ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.سەرچاوە خۆجێیەکان ڕەوانەکردنی هێز و کەرەستەی فریاگوزارییان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕاگەیاندووە. تا ئێستا وردەکاری […]

سێشەممە 23 ئاب 2022 - 23:48

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢

بەپێی راپۆرتی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، ئەنجامدەری تیرۆری شکستخواردووی ئەلێکساندەر دوگین و کوشتنی داریا دوگینی کچی ناوبراو، ژنێکی ئۆکراینییە بە ناوی ناتالیا ڤوک. ناوبراو سەر بە دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا بووە و مێژووی کارکردنی لە فەوجەکەی ئازۆڤ هەبووە.بەپێی ئەم دەزگایە، ڤوک لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەگەڵ شابان سۆفیا میخایلۆڤنا کچە ١٢ ساڵانەکەی گەیشتووەتە ڕووسیا. ڤوک و […]

یەکشەممە 21 ئاب 2022 - 23:10

گرنگترین هەواڵەکانی ١٧٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢١ی ئابی ٢٠٢٢

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبەی کە لەناو ئۆتۆمبێلی ئەلێکساندەر دوگین فەیلەسوفی بەناوبانگی ڕووسی و ڕاوێژکاری ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیادا لە نزیک گوندی بۆلشی ڤیازیۆمی لە نزیک شاری مۆسکۆ چێندرابوو، داریا دوگینی کچی ناوبراو كوژرا.بە ئەگەرێکی زۆرەوە دوگین خۆی ئامانجی ئەم تەقینەوەیە بووە، بەڵام لە ڕێگادا بە هۆکارێکی نادیار لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە، تەقینەوەکەش کاتێک ڕوویداوە کە […]

شەممە 20 ئاب 2022 - 22:40

گرنگترین هەواڵەکانی ١٧٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢

وێنەکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-10ی سوپای ڕووسیا بە ژمارە 12277، کە بەم دواییە لەلایەن سوپای ئۆکرانیا خراوەتە خوارەوە. هێرشی خۆکوژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر بەندەری سیڤاستۆپۆل بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکرانیا دوای تێپەڕبوونی لە بەربەستی سیستەمی بەرگری ڕووسیا هێرشی کردە سەر نزیک بارەگای کەشتیوانی دەریای ڕەش لە شاری سیڤاستۆپۆل. بە وتەی پارێزگاری سیڤاستۆپۆل، سیستەمەکانی […]

هه‌ینی 19 ئاب 2022 - 23:18

گرنگترین هەواڵەکانی ١٧٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢

پاشماوەی فڕۆکەیەکی جەنگی سو-٣٠ ئێس ئێمی ڕووسی بە ژمارە RF-81771 دۆزرایەوە. بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، ئەم شەڕڤانە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لە لایەن بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا لە نزیک ئیزیۆم لە پارێزگای خارکیڤ خراوەتە خوارەوە. سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی ئیسکاندەر هێرشی کردە سەر ناوچەی سنۆڤیانسکی لە شاری خارکیڤ. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ڕووسیەکان، لەم هێرشەدا مووشەکەکانی […]

پێنجشەممە 18 ئاب 2022 - 22:58

گرنگترین هەواڵەکانی ١٧٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢

شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێک هێرشی کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای خارکیڤ. لە ئەنجامی کەوتنی یەکێک لە موشەکەکان بە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوونی شاری سالتیڤکا لە باکووری شاری خەرکیڤەوە ٦ کەس کوژراون و ١٦ کەسیش بریندار بوون. شەوی ڕابردوو سوپای ئۆکرانیا کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای ڕووسیای لە ناوچەی ئامورسیوکا لە دۆنێتسک کردە ئامانج. […]

پەسەندترین