ئۆکرانیا - Page 10 of 35 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:55

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

– دیسانەوە هێرشەکانی درۆنی شاهێد ١٣٦، ئەمجارەیان بۆ سەر کیێڤ! سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە لانی کەم بە ٤ درۆنی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی کیێڤ و ئۆدێسا. بەپێی گرتە ڤیدیۆیی و وێنە بڵاوکراوەکانی ئەو هێرشانە، لانیکەم چوار تەقینەوەی قورس لەو ناوچانە ڕوویانداوە. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ڕووسیەکان، ئەم درۆنانە لە […]

سێشەممە 4 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:33

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سوپای ئۆکرانیا خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجێر ٦ی لە کەنارەکانی ئۆدێسا ڕاگەیاند! ئۆکراینییەکان پێیان وایە ئەمە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا بووە و لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا خراوەتە خوارەوە و پارچەکانی لە کەنارەکانی ئۆدێسا دۆزراوەتەوە. و پاشان پارچەکانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ئۆدێسا کۆکراونەتەوە و نمایش کراوە. وەک لە ڤیدیۆ و وێنەکاندا دیارە، لە لاشەی ئەم […]

دووشەممە 3 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:15

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

میدیاکانی ڕووسیا وێنەی سەربازانی ئۆکرانیایان بڵاوکردەوە کە لەلایەن ڕاهێنەرە سەربازییەکانی بەریتانیا، دانیمارک، کەنەدا، هۆڵەندا، فینلاند و نیوزلەندا لەسەر خاکی بەریتانیا ڕاهێنانیان پێدەکرێت. ئەم کارە هاوتەریبە لەگەڵ پلانی NTERFLEX و ناردنی دە هەزار سەربازی ئۆکرانیا بۆ مەشقی سەربازی لە وڵاتانی ناتۆ. ئەم کردارانە کە بە دڵنیاییەوە بە پاڵپشتی ناتۆ ئەنجام دەدرێن، ئاماژەیە بە گرنگی دانی ناتۆ […]

شەممە 1 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:38

سوپای ئۆکرانیا شارۆچکەی لیمانیان کۆنترۆڵکردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای گەمارۆدانی لیمان، لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە، هێزەکانی ڕووسیا ناچار کران لەم شارۆچکەیە پاشەکشە بکەن و دواجار لیمان کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکرانیا.

شەممە 1 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 18:14

سوپای ئۆکرانیا: درۆنەکانی شاهێد بە ئاسانی دەبینرێنەوە، بەڵام ناتوانین بیانخەینە خوارەوە!

سوپای ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی داروپەردووی درۆنێکی خۆکوژی لە جۆری شاهێد ڕایگەیاند کە بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی درۆنە خۆکوژییەکانی ئێران. ئۆکراینییەکان لەم دواییانەدا درۆنێکی خۆکوژیان کە وەشانێکی بچووکترە لە فڕۆکەی شاهێد ١٣٦ بەدەستهێناوە.

هه‌ینی 30 ئه‌یلول 2022 - 23:38

گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا بە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ و مووشەکی کروز هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی میکۆلایڤ و ئۆدێسا و دنیپرۆپترۆڤسک. دوابەدوای ئەو هێرشانە، کارەبای ناوچەی نۆڤایا ئۆدێسا پچڕا و چەندین تەقینەوە لە شارەکانی ئۆدێسا و دنیپرۆپترۆڤسک ڕوویاندا. سوپای ئۆکرانیا رایانگەیاندووە کە ڕووسەکان بە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە […]

هه‌ینی 30 ئه‌یلول 2022 - 01:13

گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەی سوپای ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی دنیپرۆپترۆڤسک و زاپۆریژیا. میدیاکانی ڕووسیا رایانگەیاندووە کە هەشت تەقینەوە لە زاپۆریژیا ڕوویداوە و ئاگر لە هەندێک ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک کەوتووەتەوە. تێچووی قورسی ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا وەزیری فینلاندی بێهۆش کرد! کریستا میکۆنین وەزیری ناوخۆی فینلاند لە کۆنگرە […]

سێشەممە 27 ئه‌یلول 2022 - 22:34

گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا بە یەک یان چەندین فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەی سوپای ئۆکرانیا لە شاری ئۆدێسا. میدیاکانی ئۆکرانیا رایانگەیاندووە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە ئاسمانی ئۆدێسا بینراون، بەڵام وێنە و گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان ئاماژە بە لەناوچوونی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەکات و چارەنووسی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دیکە دیار نییە. – دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری […]

دووشەممە 26 ئه‌یلول 2022 - 11:12

#یادداشت: سیناریۆکانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا لە داهاتوودا چین؟ شەڕی ئۆکرانیا چی بەسەر دێت؟

کاریگەرییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ململانێی ئۆکرانیا ڕەهەندی جیاوازیان هەیە، کە تاوتوێکردنیان پێویستی بە شیکردنەوەی پرسە سیاسی و سەربازییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئۆکرانیا و کیشوەری ئەوروپا و جیهان هەیە.

دووشەممە 26 ئه‌یلول 2022 - 00:46

گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢

ساتی هێرشی سەرکەوتووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد-١٣٦ بۆ سەر ئامانجێک لە ئۆکرانیا.ئەم ڤیدیۆیە دەتوانرێت بە یەکەم ڤیدیۆی ڕوونی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی ئێرانی هەژمار بکرێت کە لە ئۆکرانیا دەفڕێت و بەرەو ئامانجەکە دەڕوات و لەناوی دەبات.بەپێی زانیارییە بەردەستەکان لەم هێرشەدا بینایەکی بەندەری ئۆدێسا کراوەتە ئامانج. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ […]

پەسەندترین