ڕووداوەکانی ئەفغانستان؛ ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: درۆنێکی سیخوڕی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تالیبان لە باشوری ئەفغانستان کەوتە خوارەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: درۆنێکی سیخوڕی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تالیبان لە باشوری ئەفغانستان کەوتە خوارەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کۆبوونەوەی ئاشتی گروپ و بزووتنەوە ئەفغانییەکان لە تورکیا بەهۆی بەشداری نەکردنی تاڵیبان، دواخرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەلیكسەندەر كاربۆف جێگری ناوندی ئاشتیپارێزی روسیا لە وڵاتی سوریا، لە کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ تیرۆریستی داعش لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تەدمور لە پارێزگای “حمص”ی سوریا هەواڵی دایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ڕۆژنامەی “ساوت چاینا مۆرنینگ پۆست” لە راپۆرتێکدا لە ئەگەری ناردنی هێزی سەربازی چینی بۆ وڵاتی ئەفغانستان، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە هەواڵی دایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان وڵاتانی ئێران، سوریا و روسیا کراوە، کەشتیە جەنگییەکانی روسیا ئەرکی پاراستنی ئەو کەشتیە بارزگانی و نەوت هەڵگرەکانی ئێرانی کە بەرەو سوریا دەڕۆن، دەگرێتە ئەستۆ.
هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی راپۆرتی نووسینگەی یوناما، ژمارەی گیانلەدەستدان لە نێوان خەڵکی سڤیل، لە شەڕی ئەفغانستان لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو ٢٩% زیادی کردووە.
هەواڵە تایبەتەکان: بە ووتەی سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان، ئەمریکا لە بەرواری ١١ی سێپتەمبەر (مانگی ٩)ی ئەم ساڵ هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.
هەواڵە تایبەتەکان: ڕۆژی رابردوو کاروانێکی گەورەی سەربازی روسیا بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە و سوریا لە دەوروبەری عەین عیسا، گەیشتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(SDF) لە تەبەقە (طبقه).
هەواڵە تایبەتەکان: لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا ٢١٠ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەکانی تیرۆرستانی داعش لە سوریا ئەنجام داوە.
تاڵیبان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و پاشگەزبوونەوەی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان لە وادەی دیاریکراو، هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە شەڕی چەکداری لە دژی هێزە بێگانەکان دەست پێدەکاتەوە.