یادداشت: دیسانەوە دانوستانەکانی ئەمریکا و تاڵیبان لەسەر ئەفغانستان
سەردانی زالمای خەلیلزاد و تۆم وێست بۆ قەتەر و دوابەدوای ئەوە سەردانی نێردەی قەتەری بۆ کابوڵ، نیشانەی پلانێکی نوێ ئەمریکایە بۆ ئەفغانستان.
سەردانی زالمای خەلیلزاد و تۆم وێست بۆ قەتەر و دوابەدوای ئەوە سەردانی نێردەی قەتەری بۆ کابوڵ، نیشانەی پلانێکی نوێ ئەمریکایە بۆ ئەفغانستان.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە باشوری پارێزگای بەلخ، بەلایەنی کەمەوە ١٢ کەس کوژران.
مانۆڕی هاوبەشی پشتێنی ئەمنی دەریایی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی یەکەکانی ئاسمانی و دەریایی ئەرتەش و سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی چین و ڕوسیا بەیانی ڕۆژی رابردوو دەستیپێکرد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە شرۆڤەی دەسکەوتەکانی سەردانە دوو ڕۆژەکەی بۆ ڕووسیا وتی کە وتووێژ و دانوستانەکانی ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ئامانجە گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، واتە پەیوەندی و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان بووە.
ئاژانسەکانی هەواڵی تاڵیبان هەواڵی کوژرانی ئەسلەم فاروقی سەرکردەی پاکستانی لقی خۆراسانی داعشیان لەباکوری ئەفغانستان ڕاگەیاند.
لە ئەنجامی چەند هێرشێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و عەلیپوور لە دژی پێگەکانی تاڵیبان ١٥ کەس کوژران و برینداربوون.
ڕۆژنامەی ” صبح کابل ” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ناسەقامگیری و ئاڵۆزی ناوخۆیی، هەژاری و برسێتی، میراتی 20 ساڵ داگیرکاریی ئەمریکییەکانە لە ئەفغانستان و لە ئێستادا بە ملیۆننان کەس لە دانیشتووانی ئەم وڵاتە مەترسی مردنیان لە سەرە.
لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەندامانی ئۆزبەک و پشتۆنی تاڵیبان لە پارێزگای فاریاب، نۆ کەس کوژران و برینداربوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تاڵیبان “مەخدوم عالەم” فەرماندەیەکی باڵای بە ڕەچەڵەک ئۆزبەکی تاڵیبان لە باکوری ئەفغانستانی دەسبەسەر کرد.
مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرۆکی تاڵیبان فەرمانی بە پێکهێنانی ئەنجومەنی زانایانی ئایینی کردووە.