ئاسیای ناوەڕاست - Page 4 of 83 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 23 شوبات 2023 - 21:18

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وەڵامی ڕەخنەی چێشتلێنەرەکەی پوتینی دایەوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕەخنەی ئاشکرای یەڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی کۆمپانیای سەربازی تایبەتی ڕووسی ناسراو بە واگنەر، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دابیننەکردنی چەک بۆ ئەم گرووپە بڵاوکردەوە.

سێشەممە 21 شوبات 2023 - 20:42

ئۆپەراسیۆنی نوێی حکومەتی هیندستان لە ئاسام بە دەستگیرکردنی ٣ هەزار موسڵمان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حکومەتی توندڕەوی هیندستان بەرنامەیەکی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەوەی پێی دەوترێت دیاردەی هاوسەرگیری لەژێر تەمەنی یاسایی دەستپێکردووە کە شارەزایان پێیان وایە ئامانجی چەوساندنەوە و گۆشەگیری زیاتری کۆمەڵگەی موسڵمانی ئەو وڵاتەیە.

سێشەممە 21 شوبات 2023 - 19:12

پوتین پەیمانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆککۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ سێشەممە بەشداری وڵاتەکەی لە دوایین پەیماننامەی کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت و هۆشداری بە واشنتۆن دا کە ڕووسیا چەکی ئەتۆمی ستراتژیکی نوێی خستۆتە بواری بەکارهێنانی شەڕەوە.

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 15:02

ئەگەری بەکارهێنانی درۆنە نوێیەکانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیاوە لە شەڕی ئۆکرانیا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا کە زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە، بووەتە شەڕێکی بەهێز لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لە بواری درۆنەکان و ئەم پرسەش دەنگۆی بەکارهێنانی درۆنەکانی ئێرانی لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەهێزتر کردووە.

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 09:05

پێداگری ڕووسیا لەسەر مانەوە لە باشووری قەفقاز

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی بوونی ڕووسیا لە قەفقازی باشوور بەردەوامە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە نایانەوێت کایەی نفوزی خۆیان بدەنە لایەنەکانی دیکە و ئازەربایجان و ئەرمینیا بەجێبهێڵن. سەرۆکی دۆمای فیدراسیۆنی ڕووسیا لەم دواییانەدا لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆکی پەرلەمانی نیشتمانی ئازەربایجان کە داوای هاتنی هێزە سەربازییەکانی ئەوروپی بۆ ناو قەرەباغ کردبووەوە، هەڕەشەی لەناوبردنی ڕژێمەکەیان لە سەرکردەکانی باکۆ کردەوە!

هه‌ینی 17 شوبات 2023 - 22:52

هێرشی چەکداری تەحریکی تاڵیبان بۆ سەر بنکەی پۆلیسی پاکستان + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی چەکدارانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان بۆ سەر بنکەی پۆلیسی پاکستان لە باشووری شاری کەراچی، ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیس و تاڵیبان کوژران و بریندار بوون.

پێنجشەممە 16 شوبات 2023 - 21:00

ئەرمینیا پێشنیارێکی ئاشتی بۆ کۆماری ئازەربایجان نارد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند کە یەریڤان ڕەشنووسی پێشنیارێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ئاشتیانەی ناوچەی ناگۆرنو-قەرەباغ کە کێشەی لەسەرە، ڕەوانەی باکۆ کردووە.

پەسەندترین