ئاسیای ناوەڕاست - Page 32 of 83 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 4 ئاب 2022 - 23:16

دوایین دۆخی قەرەباغ دوای هێرشەکانی ئازەربایجان + نەخشەی مەیدانی

دوای هێرشە سەرنەکەوتووەکەی ڕۆژی دووشەممە ١ی ئابی هێزەکانی سوپای ئازەربایجان و بە نێوەندگیری هێزەکانی ئاشتیپارێزی فیدراسیۆنی ڕووسیا، ڕۆژی سێشەممەی بێ کێشەیان بەڕێ کرد. داواکاری ئازەربایجان لە دانوستانەکانی ڕۆژی سێشەممە، کشانەوەی خێرای ئەو هێزانەی ئەرمینیا کە لەوێ ماونەتەوە و داماڵینی چەک لە چەکدارە ئەرمەنییەکانی حکوومەتی قەرەباغ بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی ٢٠٢٠ بووە. هەروەها نەکردنەوەی ڕێگای نوێ لە کۆریدۆری لاچێن و کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەم شارە، وەک داواکارییەکانی دیکەی ئەوان دادەنرێت. جێبەجێ نەکردنی ئەو خاڵانە وایکردووە گەڕی دووەمی شەڕ و پێکدادانەکان بە هێرشی سوپای ئازەربایجان لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٣ی ئاب دەست پێبکات.

پێنجشەممە 4 ئاب 2022 - 11:05

هەوڵی شکستخواردووی ئازەربایجان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەرەباغ + نەخشەی مەیدانی

لە هەوڵێکی سەرنەکەوتوودا ڕۆژی دووشەممە ١ی ئاب، سوپای ئازەربایجان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی قەرەباغ لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارە ئەرمەنی و ئەو بەشەی سوپای ئەرمینیای دا کە لەو ناوچەیە ماونەتەوە. هەرچەندە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە، بەڵام بەڵگە مەیدانییەکان لە ناوخۆی ئازەربایجان، بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی فیدراسیۆنی ڕووسیا، ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەرمینیا و ڕووسیا، و هەروەها بەشی راگەیێندراوی ئەرمەنییەکان لە ناگۆرنو-قەرەباغ ئەم بابەتە پشتڕاست دەکەنەوە.

چوارشەممە 3 ئاب 2022 - 21:01

ڤیدیۆ: مانۆڕی سەربازی هاوبەشی سووریا و ڕووسیا لە حەلەب

هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر باکووری سووریا، سوپای سووریا و ڕووسیا مەشقێکی وشکانی، ئاسمانی و دەریایییان بە هاوشێوەسازی شەڕێکی ڕاستەقینە لە نزیک پارێزگای حەلەب ئەنجام دان.

سێشەممە 2 ئاب 2022 - 10:22

ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی قاعیدە کوژرا! دەرئەنجامەکانی ئەم تیرۆرە چی دەبێت؟

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە هێرشی ئەم دواییەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ سەر پایتەختی ئەفغانستان، کوژرانی ئەیمەن زەواهیری، سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی قاعیدەی ڕاگەیاند.

دووشەممە 1 ئاب 2022 - 21:20

دەستپێکردنی مانۆڕی سوپای چین لە دەریای زەرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی گەشتەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ چوار وڵاتی رۆژهەڵاتی ئاسیا، بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی دەریایی چین رایگەیاند، ئەمڕۆ (دووشەممە ١ی ئاب) سوپای رزگاریخوازی میللی ئەو وڵاتە دەستی بە مانۆڕێکی نوێی لە باکووری دەریای زەرد کردووە.

دووشەممە 1 ئاب 2022 - 19:14

تەقینەوە لە کابوڵ؛ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر داعش یان هێرشی پاکستان بۆ سەر جوڵانەوەی تاڵیبان؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان بۆ سەر چەند خاڵێک لە ناحیەی سێیەم و دەیەمی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بووەتە هۆی چەندین تەقینەوەی بەهێز.

دووشەممە 1 ئاب 2022 - 00:04

گرنگترین هەواڵەکانی ١٥٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٢

ڕووسیا هەناردەی غازی بۆ لاتڤیا ڕاگرتكۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا ڕۆژی رابردوو ٣٠ی تەمووز رایگەیاند، بەهۆی پێشێلكردنی رێساكانی رێككەوتنی كڕینی غاز، هەناردەی غازی بۆ لاتڤیا بەتەواوەتی راگرتووە. بەپێی فەرمانی سەرۆكی ڕووسیا، وڵاتانی ئەوروپا دەبێت بۆ کڕینی غاز مامەڵەکانیان بە روبڵ (دراوی ڕووسی) ئەنجام بدەن، بەڵام لاتڤیا رایگەیاند ئەم بڕیارە جێبەجێ ناکات ئەو پارەی بە یۆرۆ دەداتەوە.لە کاردانەوە […]

هه‌ینی 29 ته‌مموز 2022 - 00:03

گرنگترین هەواڵەکانی ١٥٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٢

لە ساڵانی پێشوودا بەگشتی ئاستی یەدەگی غازی ئەڵمانیا تا کۆتایی وەرزی پایز دەگەیشتە ٩٠% و لەگەڵ هاوردەکردنی غاز لە ڕێگەی بۆری نۆرد ستریمی ڕووسیا، ئەم یەدەگانە لە زستاندا بۆ ١٠٠% زیادیان کرد. بەڵام ئێستا بۆری نۆرد ستریم بە تەنها ٢٠%ی بڕی هاوردەکردنی ساڵانی پێشوو کاردەکات. بۆیە ئەگەر ئاستی عەمبارکردنی ئەڵمانیاش بگاتە ٩٠٪ و پلانی فریاگوزاری […]

دووشەممە 25 ته‌مموز 2022 - 23:59

گرنگترین هەواڵەکانی ١٥٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٢

هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا چۆن دەبێت؟دوای دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەستەنبوڵ، ڕێککەوتنێک سەبارەت بە “گواستنەوەی سەلامەتی دانەوێڵە و خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا” لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە واژۆ کرا. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی بەندەرەکانی ئۆکرانیا، ئەم هەناردەکردنە لە ڕێگەی بەندەرەکانی ئۆدێسا، چێرنۆمۆرسک و یوژنی ئەنجام دەدرێت.بەپێی ئەم ڕێکەوتنە ڕووسیا […]

دووشەممە 25 ته‌مموز 2022 - 22:27

کێبڕکێی ڕووسیا و ڕۆژئاوا لە قەفقاز

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا لە گەشتێکی ڕانەگەیەندراو و چاوەڕواننەکراودا چووە ئەرمینیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە. دوای سێ ڕۆژ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیاش سەردانی ئەرمینیای کرد. بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، وا دیارە کە کێبڕکێی سیاسی و سەربازیی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا تا قەفقاز درێژ بووەتەوە.

پەسەندترین