ئاسیای ناوەڕاست - Page 28 of 83 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 30 ئاب 2022 - 22:36

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢

– رۆژنامەی واشنتۆن پۆست: ئێران یەكەم زنجیرە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی موهاجێر٦، شاهێد-١٢٩ و شاهێد-١٩١ی رادەستی ڕووسیا كردووە، بەڵام ڕووسەكان لە بەكارهێنانیان رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە. – لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و لە میانەی زنجیرەیەک هێرشدا، سوپای ئۆکرانیا توانی لە میحوەری نۆڤۆرۆنتسوکا پێشڕەوی بکات و کۆنترۆڵی ناوچەکانی ڤیسۆکۆپیلیا و ئۆلگینی بگرێتەوە دەست. لە لایەکی دیکەوە سوپای ئۆکرانیا نەیتوانی […]

دووشەممە 29 ئاب 2022 - 10:38

کاردانەوەی پاکستان بەرامبەر بە لێدوانەکانی تاڵیبان سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە وەڵامی لێدوانەکانی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان سەبارەت بەکارهێنانی ئاسمانی پاکستان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: بانگەشەی ئەو بەرپرسەی تاڵیبان جێگەی نیگەرانییە و پێچەوانەی نۆرمە دیپلۆماسییەکانە.

یەکشەممە 28 ئاب 2022 - 20:22

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢

هێرشی هێزەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری ناوچەی تاوریجسک لە پارێزگای خێرسۆن لەلایەن سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچدرایەوە. لەم نێوەندەدا هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە و پێکدادانەکانی نێوان لایەنەکان بەردەوامە. سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی نۆڤاکاخۆڤکا لە پارێزگای خێرسۆن. بەپێی میدیاکانی ئۆکرانیا، هێرشەکە بە موشەک هەڵگری هیمارسەوە (HIMARS) بۆ […]

شەممە 27 ئاب 2022 - 23:33

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، سوپای ئۆکرانیا بە ئامانجی پێشڕەویکردن لە میحوەری ڕۆژئاوای “پێسکی” و کۆنترۆڵکردنی گوندی “نولسکی” هێرشی هێزەکانی سوپای ڕووسیای بەرپەرچداوەتەوە.لە بەرەی “سولدار” خێرایی پێشڕەویی سوپای ڕووسیا خاو بووەتەوە، ھێزەکانی سوپای ئۆکرانیاش ھێشتا بەرگری دەکەن. لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان لەم ناوچەیە ڕێکخست، بەڵام لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە بەرپەرچدرانەوە. میحوەرەکانی باشووری “سلدار”ش پێکدادان لە نێوان […]

شەممە 27 ئاب 2022 - 21:29

ڕووسیا: سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا ٩ مووشەکی ئیسرائیلی خستەخوارەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا لە کۆی ٢٠ مووشەک کە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاراستەی چەند شوێنێکی پارێزگاکانی حەما و تەرتوس کرا بوون، ٩ مووشەکیان لەناو بردووە.

شەممە 27 ئاب 2022 - 21:05

لاچین بە تەواوی و بە فەرمی ڕادەستی کۆماری ئازەربایجان کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ٢٦ی ئاب، سوپای کۆماری ئازەربایجان بە فەرمی ناوچەی لاچین و گوندەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی کۆنی لاچین بۆ ناگۆرنو-قەرەباغ لە هێزەکانی ئاشتیپارێزی فیدراسیۆنی ڕووسیا وەرگرتەوە.

شەممە 27 ئاب 2022 - 00:46

پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٢٦ی ئاب ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تاجیکستان سەبارەت بە هاوکاریی ستراتیژی بۆ پێکهاتە ئەمنییەکانی تاجیکستان لە شاری دوشەنبێی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

هه‌ینی 26 ئاب 2022 - 22:08

ڕەهەندە نوێیەکانی کاریگەری ئیسرائیل لە کۆماری ئازەربایجان

ڕژێمی زایۆنیستی یانەی تۆپی پێی مەک‌کابی لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بۆ فێرکردنی تۆپی پێ بە منداڵان و هەرزەکاران دامەزراندووە. بەرپرسانی یانەکە درێسی ژمارە ١٠ی تیپەکەیان پێشکەش بە جۆرج دیک باڵیۆزی ئیسرائیل کردووە.

پەسەندترین