ئاسیای ناوەڕاست - Page 22 of 83 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 4 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:08

دیداری ئیلهام عەلیێڤ لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی کە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردووە، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆککۆمار، وەزیری بەرگری و فەرماندەی پاسەوانی سنووری کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.

دووشەممە 3 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:15

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

میدیاکانی ڕووسیا وێنەی سەربازانی ئۆکرانیایان بڵاوکردەوە کە لەلایەن ڕاهێنەرە سەربازییەکانی بەریتانیا، دانیمارک، کەنەدا، هۆڵەندا، فینلاند و نیوزلەندا لەسەر خاکی بەریتانیا ڕاهێنانیان پێدەکرێت. ئەم کارە هاوتەریبە لەگەڵ پلانی NTERFLEX و ناردنی دە هەزار سەربازی ئۆکرانیا بۆ مەشقی سەربازی لە وڵاتانی ناتۆ. ئەم کردارانە کە بە دڵنیاییەوە بە پاڵپشتی ناتۆ ئەنجام دەدرێن، ئاماژەیە بە گرنگی دانی ناتۆ […]

دووشەممە 3 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:41

تاوانێکی جەنگی دیکە لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە + ڤیدیۆ

ڤیدیۆیەکی نوێی لەسەر ئەو سەربازە دەستگیرکراوانەی ئەرمینیا بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئازەری گەمارۆ دراون و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەسێدارە دەدرێن. ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی قەفقازدا بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەنگدانەوەی هەبووە و سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

شەممە 1 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:38

سوپای ئۆکرانیا شارۆچکەی لیمانیان کۆنترۆڵکردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای گەمارۆدانی لیمان، لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە، هێزەکانی ڕووسیا ناچار کران لەم شارۆچکەیە پاشەکشە بکەن و دواجار لیمان کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکرانیا.

شەممە 1 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 18:14

سوپای ئۆکرانیا: درۆنەکانی شاهێد بە ئاسانی دەبینرێنەوە، بەڵام ناتوانین بیانخەینە خوارەوە!

سوپای ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی داروپەردووی درۆنێکی خۆکوژی لە جۆری شاهێد ڕایگەیاند کە بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی درۆنە خۆکوژییەکانی ئێران. ئۆکراینییەکان لەم دواییانەدا درۆنێکی خۆکوژیان کە وەشانێکی بچووکترە لە فڕۆکەی شاهێد ١٣٦ بەدەستهێناوە.

هه‌ینی 30 ئه‌یلول 2022 - 23:38

گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا بە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ و مووشەکی کروز هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی میکۆلایڤ و ئۆدێسا و دنیپرۆپترۆڤسک. دوابەدوای ئەو هێرشانە، کارەبای ناوچەی نۆڤایا ئۆدێسا پچڕا و چەندین تەقینەوە لە شارەکانی ئۆدێسا و دنیپرۆپترۆڤسک ڕوویاندا. سوپای ئۆکرانیا رایانگەیاندووە کە ڕووسەکان بە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە […]

هه‌ینی 30 ئه‌یلول 2022 - 01:13

گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەی سوپای ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی دنیپرۆپترۆڤسک و زاپۆریژیا. میدیاکانی ڕووسیا رایانگەیاندووە کە هەشت تەقینەوە لە زاپۆریژیا ڕوویداوە و ئاگر لە هەندێک ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک کەوتووەتەوە. تێچووی قورسی ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا وەزیری فینلاندی بێهۆش کرد! کریستا میکۆنین وەزیری ناوخۆی فینلاند لە کۆنگرە […]

چوارشەممە 28 ئه‌یلول 2022 - 23:25

تاڵیبان تیرۆریستانی ئاسیای ناوەڕاستی لە باکووری ئەفغانستان جێگیر دەکات!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، تاڵیبان ژمارەیەک سەرکردە و فەرماندەی باڵای گرووپە تیرۆریستییەکانی لە باکووری ئەفغانستان و سنوورەکانی تاجیکستان جێگیر کردووە.

پەسەندترین