ئاسیای ناوەڕاست - Page 16 of 83 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 16 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:10

هەڵوێستی توندی عەلیێڤ لە رێکخراوی وڵاتانی تورک

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆبوونەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی تورک (OTS) لە ١١ی ئەم مانگە لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو. سەرۆکی ئازەربایجان لە وتارەکەیدا داوای ڕۆڵی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوە لە سیاسەتەکانی کۆماری ئازەربایجان کرد. بەشێک لەو سیاسەتانەی کە ئیلهام عەلیێڤ رایگەیاندووە، گرژییە لەگەڵ دراوسێکان لەوانە ئێران و ئەرمینیا!

سێشەممە 15 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:09

دیداری سەرۆکی سی ئای ئەی لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا لە تورکیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسێکی ئەمریکی کۆبوونەوەی سەرۆکی سی ئای ئەی لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا لە تورکیا ڕاگەیاند.

سێشەممە 15 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:20

پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی پێکدادانەکانی سوپای ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا لە میحوەری دۆنباس، شارۆچکەی پاڤلیوکا لە باشووری ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک و ناوچەی ئۆپیتێنێ لە باکووری فڕۆکەخانەی دۆنێتسک، لە لایەن سوپای ڕووسیا دەستی بەسەردا گیرا.

سێشەممە 15 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:13

یادداشت: کامیان بۆ تاڵیبان گرنگترە؟ ئەمریکا یان دراوسێکان؟!

وەزیرانی دەرەوەی هیندستان و ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکیان دا ڕایانگەیاندووە کە تاڵیبان ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بەو وڵاتانە جێبەجێ نەکردووە. ڕەنگە گرنگترین پرسیار ئەوە بێت کە ئایا تاڵیبان بەڵێنی بە هیچ لایەنێکی تر، جگە لە ئەمریکا داوە؟

یەکشەممە 13 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:59

گرژییەکی نوێی سنووری لە قەرەباغ و سنووری ئازەربایجان و ئەرمینیا

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سوپای ئەم وڵاتە وەڵامی تەقەکردن و هێرشە تۆپخانەییەکانی ئەرمینیای لە ناوچەی واردانیسی پارێزگای گغارکونیکەوە بۆ سەر پارێزگای کەلبجر داوەتەوە. هەروەها پێگەکانی ئازەربایجان لە پارێزگای خوجاڤاند و هێڵەکانی بەرکەوتنی ناوچەی قەرەباغ لە نزیک شوێنی ئاشتیپارێزەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا هێرشیان کراوەتە سەر. بەپێی بەیاننامەی لایەنی ئازەری، سوپای ئەم وڵاتە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

شەممە 12 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:03

ڕووسیا بە تەواوی لە ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپرۆ کشایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای پاشەکشەی سوپای ڕووسیا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپرۆ، سوپای ئۆکرانیا توانی ٤٨٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە پارێزگاکانی خێرسۆن و میکۆلایڤ کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.

شەممە 12 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:48

چینییەکان دەستیان کرد بە تاڵانکردنی کانەکانی زێڕی ئەفغانستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندازیارانی چینی بە هاوکاری سەرکردە و فەرماندە خۆجێیەکانی تاڵیبان دەستیان بە کارکردن لە کانەکانی زێڕی پارێزگای تەخار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کردووە.

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:32

نوێترین هەواڵەکان لە بەرەی خێرسۆن؛ پاشەکشەی ڕووسەکان و پێشڕەوی سوپای ئۆکرانیا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی هەواڵە نافەرمییەکان سەبارەت بە کشانەوەی هەنگاو بە هەنگاوی سوپای ڕووسیا لە بەرەی خێرسۆن و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئۆکرانیا لەم میحوەرەدا، سەرچاوە ناوخۆییەکان وێنەی وێرانکردنی سێ پردی گرنگ لە ناوچەی ناڤاسیلیڤسکی، داریۆڤسکی و تیاجینسکی (بازنەی زەرد) لە باکووری شاری خێرسۆن، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بڵاوکردەوە.

پەسەندترین