گرنگترین هەواڵەکانی سی و سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٢
بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا ووتی موشەکی بەرگری ئاسمانی (Starstreak) کە بە خێرایی ٤ ماخ بۆ بە ئامانجگرتنی فڕۆکە جەنگییەکان لە بەرزایی نزمدا بەکاردێت، ئامادەیە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە بەکاربهێنرێت. ئەوان مەشقیان پێکراوە کە چۆن بەکاری بهێنن و ئێستا ئەم مووشەکانە گەیشتوونەتە ئۆکرانیا. سوپای ڕوسیا هێرشێکی موشەکی کردە سەر چەند پێگەیەک لە شاری لوتسک. رەمەزان کادیروف […]