روسیا - Page 21 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 24 حوزه‌یران 2022 - 00:56

گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

دوو موشەک هاوێژی سوپای ئۆکرانیا شوێنی گردبوونەوە و کەرەستەی ڕووسیایان لە نزیک گوندی ئەندریوکا لە پارێزگای خێرسۆن کردە ئامانج. تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هاویتزەرێکی M777 (دروستکراوی بەریتانیا) و بارهەڵگرێکی سەر بە سوپای ئۆکرانیا کردە ئامانج. رۆژی رابردوو فڕۆکەیەکی سوخۆی ٢٥ی ڕووسی لە نزیک گوندی مانکۆڤۆ-کالیتۆنسکۆیە لە پارێزگای ڕۆستۆڤی ڕۆژئاوای ڕووسیا کەوتە خوارەوە.بەگوێرەی […]

چوارشەممە 22 حوزه‌یران 2022 - 22:47

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢۲ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا و سەرچاوە ناوخۆییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا لە پارێزگای بێلگۆرۆدی سنووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە پێنج مووشەکی ئەلێکساندەری ئاراستەی پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ کرد. تا ئێستا وردەکاری زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە. هێزەکانی ئۆکرانیا گردبوونەوەیەکی سەربازانی ڕووسیا لە پارێزگای خارکیڤ تۆپبارانیان کرد. هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی زیانە گیانییەکانی ڕووسیا لە هێرشەکەدا […]

سێشەممە 21 حوزه‌یران 2022 - 23:38

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا لانیکەم شەش مووشەکی ئاراستەی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ، لە ناوچەکانی ئاودیوکا و درۆژکیڤکا لە باکووری دۆنێتسک کرد. ڤیدیۆی تانکەکانی T-80 و T-62ی ڕووسی کە بۆ بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەنێردرێت.له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌ كۆگا زرێپۆشه‌كانییه‌وه‌ ده‌یان تانكی تی٨٠ و تی٦٢ ی ره‌وانه‌ی میحوه‌ره‌كانی ئۆكرانیا كردووه‌ و […]

سێشەممە 21 حوزه‌یران 2022 - 00:15

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕووسیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەو وڵاتە بە ٦ مووشەکی ئەلێکساندەر هێرشی کردۆتە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە خارکێڤ. تا ئێستا وردەکاری زیانەکانی ئەم هێرشە دیاری نەکراوە. رووسیا گواستنەوەی نەوتی کازاخستانی بۆ دەریای رەش راگرت. میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە بۆ ماوەی دە ڕۆژ هێڵی بۆری نەوتی کازاخستان بۆ دەریای ڕەش ڕاگیراوە. ئەم بڕیارە […]

دووشەممە 20 حوزه‌یران 2022 - 00:47

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

تۆپخانەکانی لیوای ٤٠ی سوپای ئۆکرانیا بارهەڵگرێکی لۆجستی سوپای ڕووسیایان لە ناوچەی سوخا کامیانکا تێکشکاند. ڤیدیۆیی بە ئامانج گرتنی پێگەکانی ئۆکرانیا بە مووشەکێکی کروزی سوپای ڕووسیا لە شاری خارکیڤ. ئەم هێرشە لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەنجام دراوە. واژۆکردنی ڕێککەوتنی دوولایەنە لەنێوان ئێران و دۆنێتسک! کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆنێتسک لە کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی سانت پترسبۆرگ ڕێککەوتنێکی دوولایەنەیان […]

یەکشەممە 19 حوزه‌یران 2022 - 01:16

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

ڤیدیۆیی هێرشێکی تۆپخانەیی هێزەکانی دۆنێتسک بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی پیسکی. سەربازانی ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە هاویتزەری M777 کە لەلایەن ئەمریکاوە بەو وڵاتە دراوە، دوو ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانکێکی ڕووسییان لەسەر میحوەرەکەی بۆگۆرۆدیچێن کردە ئامانج.شایانی باسە لە ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ سوپای ڕووسیا ناوچەی بۆگۆرۆدیچێنای کۆنترۆڵ کرد. ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی […]

هه‌ینی 17 حوزه‌یران 2022 - 22:33

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

ڤیدیۆی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕووسیا بۆ سەر کەرەستە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ژێر پردێکدا لە ناوچەی ئاودیۆکا. هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەری بیلۆگۆریوکا، پردێکی پانتۆنیان بەسەر ڕووباری سەڤەرۆسکی دۆنێتسکدا ڕووخاند. ڤیدیۆیی گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و زرێپۆشی ڕووسیا لە وێستگەی شەمەندەفەری گۆبکین لە باکوری پارێزگای سنووری بێلگۆرۆد. پێدەچێت ئەو کەرەستە سەربازیانە بۆ […]

هه‌ینی 17 حوزه‌یران 2022 - 00:11

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بوونی هێزەکانی جۆرجیا لە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک.پێشتریش وێنەی سەربازانی بەریتانی، شیلی، جۆرجیا، ئێرلەندا، پورتوگالی و بەرازیل لە ئۆکرانیا بڵاوکرابوونەوە. سوپای روسیا چەند مووشەکێکی ئاراستەی پێگەکانی ئۆکرانیا لە شاری پۆکرۆڤسک لە رۆژئاوای پارێزگای دۆنێتسک کرد.ئەم هێرشەکە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سەر هێڵی ئاسنی ئۆکرانیا و هەروەها پێگەکانی گوندی هریشین لە […]

پەسەندترین