ئەفغانستان - Page 6 of 31 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 15 ئه‌یلول 2022 - 13:58

ژەنەڕاڵ مەلیک خان یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەحمەد مەسعود لە شەڕی تاڵیباندا کوژرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە درێژەی ململانێکانی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود لە دەرێ عەبدوڵڵای خیل، لە شاری دەرێ سەر بە پارێزگای پەنجشیر، “حاجی مەلیک خان”، یەکێک لە هەڤاڵانی ئەحمەد شا مەسعود و دیارترین فەرماندە مەیدانییەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود، لە شەڕەکانی پەنجشیر کوژرا.

پێنجشەممە 15 ئه‌یلول 2022 - 13:21

پاکستان: پێویستە تاڵیبان سەرکردەی گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد ڕادەست بکاتەوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە نامەیەکی فەرمیدا داوای لە تاڵیبانی ئەفغانستان کردووە، سەرکردەی گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد دەستگیر بکەن و ڕادەستی پاکستان بکەنەوە.

سێشەممە 6 ئه‌یلول 2022 - 09:11

هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵ ٢٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، ٢٥ کەس کوژران و بریندار بوون.

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 21:47

جارێکی تر فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان هێرشیان کردە سەر کابوڵ و تەخار!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان لە شاری کابوڵ و شارۆچکەکانی دۆرقەد و خواجە بەهائەدین لە پارێزگای تەخار، ژمارەیەک لە ئەندامانی تاڵیبان لەوانە دوو فەرماندەی مەیدانی کوژران و برینداربوون.

هه‌ینی 2 ئه‌یلول 2022 - 23:58

تەقینەوە لە هەرات، موجیب ڕەحمان ئەنساری کوژرا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی گۆزەرگاهی شاری هەرات، زیاتر لە ٢٩ کەس کوژراون، لەوانە مەولوی موجیب ڕەحمان ئەنساری ئیمامی مزگەوتەکە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

دووشەممە 29 ئاب 2022 - 10:38

کاردانەوەی پاکستان بەرامبەر بە لێدوانەکانی تاڵیبان سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە وەڵامی لێدوانەکانی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان سەبارەت بەکارهێنانی ئاسمانی پاکستان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: بانگەشەی ئەو بەرپرسەی تاڵیبان جێگەی نیگەرانییە و پێچەوانەی نۆرمە دیپلۆماسییەکانە.

پەسەندترین