ئەفغانستان - Page 4 of 31 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 30 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:34

پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

لەئەنجامی پێکدادانی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و دانیشتوانی گوندی سیوک لە پارێزگای دایکۆندی، ١٠ کەس کە سێ منداڵ و ئەندامێکی تاڵیبانیان تێدایە کوژران و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون و دەستگیرکران.

چوارشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:23

پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی سنووری قورسی نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان لە دەروازەی سنووریی دندپتان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، لانیکەم ١٦ سەرباز و خەڵکی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.

پێنجشەممە 17 تشرینی دووه‌م 2022 - 23:46

چوارەمین کۆبوونەوەی مۆسکۆ بۆ ئەفغانستان بەبێ ئامادەبوونی تاڵیبان بەڕێوەچوو!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری “شێوازی مۆسکۆ” سەبارەت بە ئەفغانستان بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی ١٤ وڵاتی ئاسیا و بەبێ ئامادەبوونی تاڵیبان لە پایتەختی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

چوارشەممە 16 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:09

پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی سوپای پاکستان و بزۆتنەوەی تاڵیبانی پاکستان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای خەیبەرپەختونخوا زیاتر لە ٦٤ کەس کوژران و بریندار بوون.

سێشەممە 15 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:13

یادداشت: کامیان بۆ تاڵیبان گرنگترە؟ ئەمریکا یان دراوسێکان؟!

وەزیرانی دەرەوەی هیندستان و ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکیان دا ڕایانگەیاندووە کە تاڵیبان ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بەو وڵاتانە جێبەجێ نەکردووە. ڕەنگە گرنگترین پرسیار ئەوە بێت کە ئایا تاڵیبان بەڵێنی بە هیچ لایەنێکی تر، جگە لە ئەمریکا داوە؟

شەممە 12 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:48

چینییەکان دەستیان کرد بە تاڵانکردنی کانەکانی زێڕی ئەفغانستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندازیارانی چینی بە هاوکاری سەرکردە و فەرماندە خۆجێیەکانی تاڵیبان دەستیان بە کارکردن لە کانەکانی زێڕی پارێزگای تەخار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کردووە.

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:40

پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بە بڵاوکردنەوەی ئینفوگرافیکێک رایگەیاند کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ١٨١ ئۆپەراسیۆنی لە ناوچە جیاجیاکانی پاکستان و ئەفغانستان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٢٥٣ کەس کوژراون و برینداربوون.

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:32

پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی لیۆنید نۆزلین بازرگانی ڕووسی-زایۆنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ناو خاکی ئۆزبەکستان ڕەتکردەوە.

چوارشەممە 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:47

تاڵیبان: پشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین دەکەین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە کە تاڵیبان پشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین و گەلەکەی دەکات.

پەسەندترین