ئەفغانستان - Page 22 of 31 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 24 ئاب 2021 - 09:00

دوایین پێشهاتەکانی پەنجشیر و بەغلان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەکینە جەماوەرییەکان لە دەوروبەری ئەندراب و دێهـ سەلاح لە دژی چەکدارەکانی تاڵیبان هەڵوێستیان وەرگرتووە و سەرەڕای ناسەقامگیری لە کۆنترۆل کردنی ئەو شارانە و بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لەم ڕۆژانەی دواییدا، لە ئێستادا ئەو دوو شارە لە کۆنتڕۆڵی تاڵیباندان.

دووشەممە 23 ئاب 2021 - 13:45

٢٤٠ هەزار کوژراو و ٢ تریلیۆن دۆلار تێچووی ئەمریکا لە ئەفغانستان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن دامەزراوەی واتسۆن-ەوە بڵاوکراوەتەوە، تێچووی شەڕی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە سەرەتای دەستپێکردنی لە ساڵی ٢٠٠١ەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢.٢٦ تریلیۆن دۆلار. هەروەها بەهۆی ئەو شەڕەوە ٢٤١ هەزار کەس کوژراون.

شەممە 21 ئاب 2021 - 14:41

ئەنجامی نزیکبوونەوە لە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا : هۆکارەکانی شکستی حکومەتی ئەفغانستان لە گرووپی تاڵیبان

گەندەڵی لە پێکهاتەی حکومەت و سیستەمی سیاسی ئەفغانستان بەردەوام بوونی هەبووە و بووە هۆی ئەوەی کە لە سەدا 56 ی خەڵکی ئەو وڵاتە لە ژێر هێڵی هەژاریدا بن. لە سەردەمی پاش ڕووخانی دەسەڵاتی تاڵیبان لە 20 ساڵی ڕابردوو، هیچ حکومەتێک لە ئەفغانستان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەو خەڵکەی کە چەندین دەیە شەڕ و پێکدادان و ئاڵۆزی بە شێوازی جۆربەجۆر، ژیانی ئەوانی تێکداوە.

چوارشەممە 18 ئاب 2021 - 21:26

ئەشرەف غەنی لە ئیماراتە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بوونی “ئەشرەف غەنی” سەرۆکی کۆماری هەڵاتووی ئەفغانستان و خێزانەکەی لەو وڵاتە پشتڕاست کردەوە!

پەسەندترین