ئازەربایجان - Page 5 of 8 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 13 ئه‌یلول 2022 - 23:13

بەرزبوونەوەی گرژییەکانی قەرەباغ و ململانێی نوێی سنووری نێوان ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان + نەخشەی مەیدانی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە دوایین کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردووەوە، گەڕێکی نوێی گرژی و ناکۆکی لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستی پێکردووە؛ ئەو ململانێیانەی کە هۆکارەکەی نەزانراوە و هەر لایەنێک ئەوی دیکە بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات.

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 13:01

یادداشت: پوتین بیر لە زیندووکردنەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دەکاتەوە

چارەنووسی یاسایی ناگۆرنو-قەرەباغ و ناوچەی پڕ لە گرژی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو لە باشووری قەفقاز، بێ پەیوەندی بە گەمەی بەردەوامی ڕووسەکانەوە نییە. ڕووسەکان شێوازێکی تایبەتیان بۆ مانەوە لەو ناوچانە بەکاردەهێنن. لە لایەکەوە کێبڕکێ لەنێوان نەتەوەکان دروست دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە کولتوورێکی هاوبەش کە پەیوەندی بە ناوەندەوە هەیە لە نێوانیاندا زاڵ دەکەن. نموونەیەک لەم حاڵەتانە لە […]

پێنجشەممە 1 ئه‌یلول 2022 - 14:15

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پاشینیان، عەلیێڤ و میشێل لە برۆکسل + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان و نیکۆڵ پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئاب بە نێوەندگیری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارڵز میشێل، لە بارەگای سەرەکی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبوونەوە.

شەممە 27 ئاب 2022 - 21:05

لاچین بە تەواوی و بە فەرمی ڕادەستی کۆماری ئازەربایجان کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ٢٦ی ئاب، سوپای کۆماری ئازەربایجان بە فەرمی ناوچەی لاچین و گوندەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی کۆنی لاچین بۆ ناگۆرنو-قەرەباغ لە هێزەکانی ئاشتیپارێزی فیدراسیۆنی ڕووسیا وەرگرتەوە.

هه‌ینی 26 ئاب 2022 - 22:08

ڕەهەندە نوێیەکانی کاریگەری ئیسرائیل لە کۆماری ئازەربایجان

ڕژێمی زایۆنیستی یانەی تۆپی پێی مەک‌کابی لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بۆ فێرکردنی تۆپی پێ بە منداڵان و هەرزەکاران دامەزراندووە. بەرپرسانی یانەکە درێسی ژمارە ١٠ی تیپەکەیان پێشکەش بە جۆرج دیک باڵیۆزی ئیسرائیل کردووە.

پێنجشەممە 25 ئاب 2022 - 16:51

کێشە و ڕووداوەکانی چۆڵکردنی لاچین

زۆربەی دانیشتوانی ئەرمەنی رێڕەوی لاچین کە ئەرمینیا بە قەرەباغەوە دەبەستێتەوە، تا ٢٢ی ئاب ئەم ناوچەیان بەجێهێشتووە. بەڵام کۆمەڵێک لە دانیشتوانی شاری لاچین و گوندەکانی ئاقانو و زابوخ و سوس ئامادە نین ئەو ناوچەیە بەجێبهێڵن کە ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی شەرێکی میدیایی لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا. بە گوێرەی ئەرمینیەکان چۆڵکردنی ئەم ناوچەیە زووتر لە وادەی دیاریکراو […]

یەکشەممە 14 ئاب 2022 - 10:06

پێشهاتەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەفتەی ڕابردوودا

جێگیرکردنی هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا لەسەر ڕێگای سنووری سەرچاوەکانی ئەرمینیا و کەناڵی ئازەربایجان بڵاویانکردەوە، هێزەکانی ئاشتیپارێزی فیدراسیۆنی ڕووسیا لەسەر سنووری پارێزگای کاپانی ئەرمینیا و لاچینی ئازەربایجان جێگیرکراون تا چاودێری ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی ئەرمەنی بکەن کە لە ڕێگای شارۆچکەی ئاگاراک بۆ شاری کاپان تێپەڕ دەبن. بەشێکی زۆری ئەم ڕێگایە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن ئەرمینیا لە ئازەربایجان دروستکراوە. […]

پەسەندترین