ئازەربایجان - Page 3 of 8 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 1 تشرینی دووه‌م 2022 - 23:03

کۆماری ئازەربایجان باڵیۆزخانەی لە فەلەستینی داگیرکراو دەکاتەوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامێکی پەرلەمانی ئازەربایجان بڕیاری باکۆی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە لە فەلەستینی داگیرکراو دوای سێ دەیە پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

سێشەممە 1 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:29

ئەرمەنییەکانی قەرەباغ پەیوەست بوون بە کۆماری ئازەربایجانیان ڕەتکردەوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەرمەنییەکانی دانیشتووی ناوچەی قەرەباغ لە شاری خان کەندی گردبوونەوەیەکی گەورەیان ئەنجامدا و دژایەتی خۆیان بۆ پەیوەستبوون بە کۆماری ئازەربایجان ڕاگەیاند و بۆ سەربەخۆیی خۆیان داوای پشتیوانی لە حکومەتی ئەرمینیا کرد.

شەممە 29 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 08:08

داوای یارمەتی ئەرمینیا لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نیکۆڵ پاشینیان لە وتارەکەیدا لە پەرلەمانی ئەرمینیا داوای لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ کرد کە هێرشەکانی ئازەربایجان لە ١٤ و ١٥ی ئەیلول بە مەترسی بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی ئەرمینیا بزانێت و ڕێگەچارەیەک پێشکەش بکات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:24

یادداشت: ئێران تا دێت نیگەرانی زیاتر دەبێت لە هەڕەشەکان لە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئەرمینیا

لە باشووریترین بەشی قەفقاز، ئێران سنوورێکی ٧٥٠ کیلۆمەتری هاوبەشی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و ناوچەی نەخچیڤان هەیە، کە نزیکەی ١٣٨ کیلۆمەتریان دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی قەرەباغ (١٩٩١-١٩٩٤) کەوتە دەست هێزەکانی ئەرمینیا، بەڵام دیسانەوە دوای جەنگی دووەمی قەرەباغ لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ناوچانە گەڕانەوە ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان. ئێستا هەرچەندە سنووری ئێران لەگەڵ ئەرمینیا تەنیا ٤٠ کیلۆمەترە، بەڵام ئەم سنوورە بە هێڵی ژیانی سێ ملیۆن ئەرمەنی لە وڵاتێکی گەمارۆ دراو دادەنرێت کە لە هەردوو لا لەلایەن ئازەربایجان و تورکیاوە دابڕاوە.

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:37

پیلانگێڕی نوێی ئیسرائیل بۆ زیادکردنی نفوزی لە کۆماری ئازەربایجان و باکووری ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی زانیارییەكانی میدیاكانی رۆژئاوا، رژێمی زایۆنیستی بە دامەزراندنی كەمپێكی پەنابەرانی جوولەكە لە كۆماری ئازەربایجان، جولەكەكانی ڕووسی لە سنوورەکانی باكووری ئێران جێگیر دەكات.

شەممە 8 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:58

دەستێوەردانی رۆژئاوا لە دانوستانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٦ی تشرینی یەکەم بە نێوەندگیری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارلز میشێل و ئیمانوێل ماکرۆن لە شاری پراگی پایتەختی کۆماری چیک، سەرۆکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا چاویان بەیەکتر کەوت.

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 08:36

پێداگریی ئێران لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە گفتوگۆی کرد.

سێشەممە 4 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:08

دیداری ئیلهام عەلیێڤ لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی کە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردووە، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆککۆمار، وەزیری بەرگری و فەرماندەی پاسەوانی سنووری کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.

پەسەندترین