ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 247 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 28 ئازار 2021 - 15:47

تاڵیبان هەڕەشەی بەردەوامی شەڕی چەکداری لە ئەمریکا دەکات

تاڵیبان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و پاشگەزبوونەوەی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان لە وادەی دیاریکراو، هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە شەڕی چەکداری لە دژی هێزە بێگانەکان دەست پێدەکاتەوە.

شەممە 27 ئازار 2021 - 15:20

گواستنەوەی ٧٠٠ بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە سەرەتای ٢٠٢١ەوە بۆ سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٧٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و بارهەڵگری سەربازی تایبەت بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا کە هەڵگری کەلوپەل و هێز سەربازی بوون، بۆ سوریا گواستراونەتەوە.

هه‌ینی 26 ئازار 2021 - 12:35

ووردەکاری هێرشە فراوانەکەی شەوی رابردووی ئەنسارۆڵڵا بۆ قووڵایی خاکی سعودیە

هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا ووردەکاری هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەو هێزانەی بۆ قووڵایی خاکی سعودیە بڵاو کردەوە.

پێنجشەممە 25 ئازار 2021 - 23:50

هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنسارۆڵڵا بۆ قووڵایی خاکی سعودیە

هەواڵە تایبەتەکان: یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا و یەکینەکانی خەڵکی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا بە چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، چەند خولەکێک پێش ئێستا هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە فڕۆکەخانەی “خمیس مشیط” و “جیزان” لە قووڵایی خاکی سعودیە.

پێنجشەممە 25 ئازار 2021 - 23:20

کردنەوەی سێ دەروازەی مرۆڤ دۆستانە لە ئیدلبی سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: وەزارەتی بەرگری روسیا پێشنیاری کردنەوەی سێ دەروازەی مرۆڤ دۆستانە لە “سراقب” و “میزناز” لە پارێزگای ئیدلب و هەروەها “ابو الزندین” لە رۆژئاوای حەلەب لە سوریای داوەتە تورکیا.

پێنجشەممە 25 ئازار 2021 - 21:52

ڤیدیۆ| ساتی کردنە ئامانجی کاروانێکی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق/ پێنج کاروان‌ کراوەتە ئامانج

هەواڵە تایبەتەکان: گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێرشیان کردە سەر پێنج کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق.

پەسەندترین