ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 235 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 29 نیسان 2021 - 00:10

بە درۆن هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: چەند خولەکێک پێش ئێستا گروپێکی بەرخۆدانی عێراقی بە درۆن، پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە بنکەی بەلەد لە باکوری بەغدادی کردە ئامانج. تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.

چوارشەممە 28 نیسان 2021 - 00:21

خولی نوێی ئازادکردنی زیندانییانی تالیبان دەستیپێکردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: موحەمەد عەباس ئیستانکزی جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی تالیبان لە ئازادکردنی ٧ هەزار زیندانی تالیبان لە زیندانەکانی حکومەتی ئەفغانستان هەواڵی دایەوە.

دووشەممە 26 نیسان 2021 - 22:41

دۆزینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نزیک سامەڕا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین، لە ناوچەی ئەلموعتەسیم لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سامەڕا، دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعش دا گرت.

دووشەممە 26 نیسان 2021 - 03:57

هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئامانجێک لە قولایی خاکی سعودیە

هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئامانجێک لە قولایی خاکی سعودیە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەنساروڵڵا بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە جۆری قاصف2k پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە ـیان لە بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیت لە باشوری وڵاتی سعودیە کردە ئامانج.

یەحیا سەریع: ئەم هێرشە لە چوارچێوەی وەڵامێکی ئاسایی و یاسایی بۆ بەردەوامی دەستدرێژی و گەمارۆکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجام دەدرێت.

پەسەندترین