ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 219 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 8 حوزه‌یران 2021 - 23:03

حەماس ڤیدیۆی دیلە ئیسرائیلیەکەی بڵاوکردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بۆ یەکەم جار ڤیدیۆیەکی “گلعاد شالیت” سەربازێکی ڕژێمی زایۆنی بڵاوکردەوە کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بەرخۆدانی فەلەستینەوە لە دەروازەی کەرەم ئەبوسەلیم بە دیل گیرا بوو.

سێشەممە 8 حوزه‌یران 2021 - 22:31

فەرماندەی حەشدی شەعبی ئازاد کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە نوێنەرانی دەزگاکانی دادوەری و ئەمنی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی قاسم موسلیح، فەرماندەی پلە باڵای حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنباری عێراق، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست دادگا بڕیار بە بێ تاوانی و ئازاد کردنی ناوبراو دا.

یەکشەممە 6 حوزه‌یران 2021 - 23:37

هێرشی ئینتحاری تالیبان بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی بەلخ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلێکی ئینتحاری تالیبان بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی شارۆچکەی بەلخ لە ئەفغانستان، زیاتر لە ١٥ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژران و برینداربوون.

یەکشەممە 6 حوزه‌یران 2021 - 11:12

بە درۆن هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەدی عێراق

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق.

شەممە 5 حوزه‌یران 2021 - 17:41

ناڕەزاییەکان لە منبج؛ چوار هەزار هێزی ئاسایش گواسترانەوە منبج

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بردنی نەوت و دانەوێڵە، یاسا ناعەقڵانییەکان، بە کارگیری بەزۆری گەنجانی ناوچەکە بۆ کاری سەربازی و سەرکوتکردنی دانیشتوانی منبج و ناوچەکانی دەوروبەری، هاوڵاتیانی منبجی توڕە کردووە و ناڕەزایی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

پەسەندترین