ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 199 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 30 ئاب 2021 - 23:27

کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرکردە فەڵەستینییەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ سوریا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ سەرکردەی گروپە فەڵەستینیەکان لە دیمەشق کۆبووە.

دووشەممە 30 ئاب 2021 - 16:12

بەردەوامی بوونی ئەمریکا لە عێراق

ڕۆبەرت پالەدینۆ، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بوونی خۆی لە عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

یەکشەممە 29 ئاب 2021 - 17:01

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سەر باشوری ئیدلب لە سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فرۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لەمیانی زنجیرەیەک هێرشدا، ژمارەیەک ناوچەیان لە باشوری ئیدلبی سوریا کردە ئامانج. لەم هێرشانەدا، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ فڕینی درۆنەکانی پشکنینی ڕوسیا بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستیپێکرد، شارۆچکەی ئەلبارە، گوندی کنسفرە و ناوچەی بلیون لە باشوری ئیدلب، بۆردومان کران.

یەکشەممە 29 ئاب 2021 - 11:25

هێرشی مووشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بنکەی ئەلعەنەد + وێنە و ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا بە چەندین مووشەکەوە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بنکەی ئەلعەنەدی باشوری شاری عەدەن-یان کردە ئامانج.

یەکشەممە 29 ئاب 2021 - 10:10

دەسبەسەر کردنی هەزار منداڵ و هەرزەکاری فەڵەستینی لە سەرەتای ئەمساڵەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ناوەندی لێکۆڵینەوەی زیندانیانی فەڵەستینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای ساڵەوە ١٠٠٠ منداڵ و هەرزەکاری فەڵەستینی لە ناویاندا ٧٣ منداڵی ژێر تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەسبەسەر کردووە.

شەممە 28 ئاب 2021 - 12:35

ڤیدیۆ: بە ئامانج گرتنی کاروانێکی لۆجستی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای بێجی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپی بەرخۆدانی “اصحاب الکهف” ڤیدیۆی هێرشەکەی بۆ سەر کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا بڵاو کردەوە کە لە ١٩ ئەم مانگە لە ناوچە سینیە لە رۆژئاوای شاری بێجی ئەنجام درا بوو.

پەسەندترین