یەمەن - Page 3 of 41 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شه‌ممه‌ 18 شوبات 2023 - 10:54

پەردەلادان لەسەر فەرماندە شەش ملیۆن دۆلارییەکەی ئەلقاعیدە لە یەمەن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەعد بن عاتێف ئەلعەولقی، ئەمیری گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە پارێزگای شەبوە ی یەمەن، وێڕای بانگەوازی خەڵکی ئەم پارێزگایە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی پارێزگای ئەبین، داوای بەرپەرچدانەوەی کردەوەکانی ئیمارات لەم ناوچانە دەکات.

هه‌ینی 17 شوبات 2023 - 11:41

پێشهاتەکانی یەمەن، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ پەرەسەندنی پێکدادانەکانی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە شاری عەدەن، چەکدارانی حیزبی ئیسلاح لە پێگەکانی پێشوویان لە پەراوێزی شاری شەقرە لە پارێزگای ئەبین جێگیر بوون.

چوار شه‌ممه‌ 15 شوبات 2023 - 22:57

شەڕ و پێکدادانی هۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی مارب و چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بڵاوەپێکردنی هێز و دانانی خاڵی پشکنینی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لەسەر ڕێگای ڕۆژهەڵاتی مارب لە یەمەن، هۆزی ئال قەماد لەگەڵ چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

چوار شه‌ممه‌ 15 شوبات 2023 - 17:36

یادداشت: ڕۆڵی بەریتانیا لە شەڕی یەمەن؛ لە فرۆشتنی چەکەوە بە سعودیە تا پاڵپشتی لە بەرزکردنەوەی نرخی گومرگی لە یەمەن

دوای چەندین سەدە لە کۆلۆنیالیزم (ئیستعمار)، بەریتانیا ڕووی لە سیاسەتێکی فرەلایەنە کردووە، کە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بریتین لە زنجیرەیەک پیلانگێڕی سیاسی و ئابووری بۆ داگیرکردنی سەربازیی دوورگەکان و سەرچاوە نەوتییەکان. لە لایەک بە فرۆشتنی چەک و دابینکردنی هاوکاری سەربازی بە وڵاتانی دەوڵەمەندی عەرەبی، هەوڵی خۆشکردنی ئاگری شەڕ و خوێنڕشتن لە دژی وڵاتانی لاواز دەدات و لە لایەکی دیکەشەوە لە ژێر ناونیشانی ناوبژیوان و ئاشتیخوازێک شانبەشانی ئەمریکییەکان و چینییەکان سەروەت و سامانە سرووشتیەکانی وڵاتێکی قەیراناوی تاڵان دەکەن. یەمەن نموونەیەکی ڕوونی ئەم سیاسەتەی بەریتانیایە!

سێ شه‌ممه‌ 14 شوبات 2023 - 23:54

دوایین هەواڵی ململانێکانی عەدەن؛ باشوورییەکان تەسلیمی سعودیە نابن!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بەرخۆدانی باشوورییەکان لەدژی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن و چۆڵنەکردنی بنکە سەربازییەکانی عەدەن، سعودیە فەرمانی دا هێزی زیاتر بۆ ئەم شارە ڕەوانە بکرێت.

دوو شه‌ممه‌ 13 شوبات 2023 - 15:58

ئەمیری ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی داوای ڕووخاندنی ئالی سعوودی کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خالید باترفی ئەمیری گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی داوای لە خەڵکی سعودیە کرد بە شۆڕش لەدژی ئال سعوود، حکومەتی ئەم بنەماڵەیە بڕوخێنن.

یه‌ك شه‌ممه‌ 12 شوبات 2023 - 17:12

دوایین ھەواڵی ململانێکانی عەدەن، باڵیۆزی ئیمارات فریای باشوورییەکان کەوت!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای فەرمانی فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە بنکە سەربازییەکانی عەدەن، گرژیی نێوان باشوورییەکان و هێزەکانی سەر بە سعودیە زیادی کردووە.

سێ شه‌ممه‌ 7 شوبات 2023 - 19:09

هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بەرەو مارب دەڕۆن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕەوانەکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بۆ شاری مارب، حیزبی ئیسڵاح بە جێگیرکردنی هێز لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری مارب، ڕێگا گشتییەکانی داخست.

پەسەندترین