هێرشی مووشەکی روسیا بۆ سەر بنکەی چەکدارانی ‘فیلق الشام’ لە ئیدلب
هەواڵە تایبەتەکان: سوپای روسیا بە مووشەکێکی بالیستیک بنکەی سەرەکی چەکدارانی “فیلق الشام” کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، لە شارۆچکەی قاح لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریای کردە ئامانج.
هەواڵە تایبەتەکان: سوپای روسیا بە مووشەکێکی بالیستیک بنکەی سەرەکی چەکدارانی “فیلق الشام” کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، لە شارۆچکەی قاح لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریای کردە ئامانج.
لە بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری عەین عیسا لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا، منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی سڤیل بریندار بوون.
هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی سوپای تورکیا بە پێچەوانەی رێککەوتنی موسکۆ، بنکەیەکی سەربازی تازەیان لە نزیک دەروازەی سنووری “باب الهوی” لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریا دامەزراند.
– هێرشی ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل بە چەندین مووشەکەوە لە بەرزاییەکانی جۆلان بۆ سەر ناوچەکانی نزیک لە دیمەشق. بە پێی زانیارییەکان ئەم هێرشە دوای ئەوە ئەنجام درا کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا، چوار جار فڕۆکە لە ئێرانەوە بۆ سوريا رۆشتووە. – بە هۆی تەقینەوەی لەسەر رێگای تانکەرێکی ئاوی سوپای تورکیا لە “سەرمدا-ادلب”، دوو سەربازی سوپای تورکیا […]
هەواڵە تایبەتەکان: چەند خولەکێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر چەندین ناوچە لە دیمەشق.
هەواڵە تایبەتەکان: دوو کەس لە هێزەکانی ئێران لە ناوچەی ئەلمەیادین ـی سوریا کوژران. هۆکار و چۆنیەتی کوژرانی ئەم دوو کەسە رانەگەیێنراوە.
هەواڵە تایبەتەکان: کۆگا نەوتییەکانی نایاسایی لە گوندی “الحمران” لە باکوری ڕۆژئاوای منبج کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیایە، لەلایەن روسیاوە کرایە ئامانج.
بە پێی ئاماری ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ١٩ جاری تر ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردەوە. بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی داعش لە رێگای هێزەکانی سوپای سوریا، فەرماندەیەک و چوار سەربازی ئەو هێزانە بریندار بوون. لە رۆژانی رابردوو دوو کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب کوژران. هەروەها دوو کەسی دیکە لەو […]