ئێران - Page 37 of 39 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 21 ئایار 2021 - 23:03

ڤیدیۆ| سەرایا ئەلقودس سوپاسی ئێرانی کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەبو حەمزە گوتەبێژی هێزەکانی سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەی سەرکەوتنی شەڕی ١١ ڕۆژە، سوپاسی هاوکارییەکانی ماددی و مەعنەوی ئێرانی کرد.

هه‌ینی 21 ئایار 2021 - 22:00

ڤیدیۆ| ئیسماعیل هەنیە سوپاسی ئێران دەکات

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستینی حەماس لە لێدوانەکەی ئەمڕۆیدا بەبۆنەی سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین لە شەڕی ١١ ڕۆژەدا ، سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد کە بە ووتەی هەنیە بە ماڵ و چەک یارمەتی بەرخۆدانی فەلەستینی داوە.

پێنجشەممە 20 ئایار 2021 - 16:16

نامەی لیوا قائانی بۆ فەرماندەی باڵی سەربازی حەماس: قۆناغێکی نوێی شەڕی دژ بە دوژمن دەستیپێکردووە + نامە

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نامەیەکەیدا بۆ فەرماندەی گروپی کەتیبەکانی عیزەددین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، ئەوی وەک شەهیدی زیندوو ناو بردووە.

پێنجشەممە 20 ئایار 2021 - 12:53

فەرماندەیەکی سەرایا ئەلقودس بەم شێوەیە باسی ئێران دەکات!

“رامز الحلبی” فەرماندەیەکی پێشووی لێواکانی سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵێکی ئاسمانی، باس لە چۆنیەتی هاوکارییەکانی ئێران لە خەڵک و موجاهیدینی فەلەستینی کردەوە.

چوارشەممە 19 ئایار 2021 - 00:09

نامەیەکی نوێی ئیسماعیل هەنیە بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە نامەیەکی نوێدا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شرۆڤەی تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی قودس، گەڕەکی شێخ جەراح، مزگەوتی ئەقسا، غەزە و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ کردووە.

چوارشەممە 12 ئایار 2021 - 12:08

حزبوڵڵای عێراق: بەریتانیا دەستی لە ڕووداوەکەی کۆنسووڵخانەی ئێران لە کەربەلا هەبووە

مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حیزبووڵای عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی بەردەم کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەربەلا جەختیکردەوە کە بەریتانیا دەستی لەم ڕووداوانەدا هەیە.

سێشەممە 4 ئایار 2021 - 14:36

شەڕ و پێکدادانی پاسەوانانی سنووری ئێران و چەکدارە نەناسراوەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەندێک چەکداری نەناسراو لە ناوچەی سنووریی “درە نخی” لە شارۆچکەی مەریوان، پاسەوانێکی ئەو وڵاتە کوژرا.

یەکشەممە 25 نیسان 2021 - 19:03

وردەکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی کەشتیە نەوت هەڵگرەکە لە کەنارە ئاوییەکانی سوریا

ڕۆژی رابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە، کە ئاگر لە کەشتیەکی ئێرانی لە کەنارە ئاوییەکانی بانیاس ـەوە بەربووە، کە ئەگەری هەیە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە کرابێتەوە ئامانج. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەڵگە مەیدانییەکان، چیرۆکەکە بە شێوازێکی دیکە باس دەکەن. بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست هاتووە، ئاگر کەوتنەوەکە لە کەشتیەکی نەوت هەڵگر بەناوی WISDOM ڕوویداوە. ئەم کەشتیە بارهەڵگرێکی نەوتی […]

پەسەندترین