ڤیدیۆ| وتەبێژی ئەنساروڵڵا پشتیوانی ئێرانی لە یەمەن پشتڕاستکردەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: “محەمەد عەبدئەلسەلام” گوتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنساروڵڵا پشتیوانی سەربازی ئێرانی لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پشتڕاستکردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: “محەمەد عەبدئەلسەلام” گوتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنساروڵڵا پشتیوانی سەربازی ئێرانی لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پشتڕاستکردەوە.
ئەمریکا رایگەیاندووە، دوای دۆزینەوەی پارچەیەکی ئەو فڕۆکەیە و ئەنجامدانی پشکنینەکان، بۆیان دەرکەوتووە کە فڕۆکە ئینتحاریەکە دروست کراوی ئێرانە.
گۆڤاری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هۆشدارییەکی توندی بە ئیسرائیل دا و ڕایگەیاند ئێوەی کە ٩٠ لەسەدی پێداویستییەکانتان لە ڕێگاکانی دەریایی دابین دەکرێت، نابێت هەڕەشە بکەن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هێرشەکەی سەر کەشتی ئیسرائیلی لە دەریای عومان شەرمەزار کرد و ئێرانی بە بکەری ئەو هێرشە ناو برد.
بەرپرسێکی باڵای ڕژێمی زایۆنستی هەروەها رایگەیاندووە: ئەگەری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بە هێرشەکەی سەر کەشتی ئیسرائیلی لە دەریای عومان زۆرە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە کاردانەوەکە چۆن و کەی دەبێت!
بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدای سوپای پاسدارانی ئێران هەواڵی پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تیرۆریستیی لە شاری بۆکان ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: خوێندکارێکی کۆلێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنستی بە تۆمەتی گەشتی نایاسایی بۆ ئێران و سیخوڕی دەستگیرکراوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتیە جەنگییەکانی سەهەند و مەکران کە بۆ روسیا نێردراون گەیشتنە نۆکەندی سوێس.
بە پێی وێنە ئاسمانییەکان، سێ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوەکانی ئارمان١١٤ و سام١٢١ و یاسەمین گەیشتوونەتە نزیک بەندەری بانیاسی سوریا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی هەواڵەکان چەکدارانی تاڵیبان توانیویانە لە سێ پارێزگای هەرات و فەراهـ و نیمرۆز بەردەوامی بە پێشڕەوییەکانی بدەن.