ئێران - Page 3 of 39 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوار شه‌ممه‌ 15 شوبات 2023 - 11:58

ئەمریکا: “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی” لە سوریا کرایە ئامانج

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا ناسراو بە سێنتکۆم سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی دروستکراوی ئێرانیان لە سوریا تێکشکاندووە.

سێ شه‌ممه‌ 14 شوبات 2023 - 09:42

ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕێنمای ئازادیخوازانی جیهانە

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە پەیامێکی نووسراودا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی کردووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەرەی خۆڕاگری بە پاڵپشتی ئێران بەهێزتربووە و دوژمن باس لە ئەگەری لەناوچوونی خۆی دەکات.

یه‌ك شه‌ممه‌ 12 شوبات 2023 - 20:05

کەناڵێکی ئەمریکی: درۆنەکانی ئێرانی بە ئامانجی گەیاندنی زیانی زیاتر، سەری جەنگی فرە مەبەست بەکاردێنن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵێکی ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکدا لە گۆڕانکاری ئەنجامدراو لەسەر درۆنەکانی ئێرانی بە ئامانجی زیادکردنی قەبارەی زیانەکانی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا هەواڵی دایەوە.

یه‌ك شه‌ممه‌ 12 شوبات 2023 - 16:22

ئەنجامدەرانی کردەوە تێکدەرانەکەی یەکێک لە ناوەندەکانی پیشەسازی ئەسفەهان دەستبەسەر کران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هاوکاری هێزەکانی وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەنجامدەرانی سەرەکی هەوڵی شکستخواردووی کاری تێکدەرانە لە یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییەکانی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان دەستبەسەر کران.

پێنج شه‌ممه‌ 9 شوبات 2023 - 19:48

ئاشکرابوونی شوێنی بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی ئێران!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی بیانی بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییە ئاشکراکراوەکان و هەروەها وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی “هەڵۆی ٤٤”ی هێزی ئاسمانی ئێران، شوێنی بنکەکەیان ئاشکرا کرد.

پێنج شه‌ممه‌ 9 شوبات 2023 - 12:24

ئایەتوڵڵا خامنەیی: ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ هێمای یەکڕیزی نیشتمانی و پووچەڵکردنەوەی ستراتیژی دوژمنانە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵیان بە هێمای یەکڕیزی نیشتمانی ناو برد و وتیان: بە یارمەتی خودای گەورە ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ هێمای بەشداری، سەربەرزی، متمانەی خەڵک بە یەکتر و یەکڕیزی نیشتمانییە.

پەسەندترین