ئێران - Page 13 of 39 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 16 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:30

كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قاسم ئەعرەجی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای ئه‌منی له‌ تارانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبوویه‌وه‌.

شەممە 15 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:52

نەسروڵڵا: ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو ڕۆژێکی تر پێویستمان بە جیهادی ڕوونکردنەوە بۆ پڕچەککردنی ئومەتی ئیسلامی لە دژی چەکی گومڕایی و فێڵکردن هەیە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان یەکڕیزی ئومەتی ئیسلامی بە ئاراستەی خۆڕاگری، بە تاکە ڕێگە بۆ بڕینی دەستی دوژمنان و ئازادکردنی فەلەستین و قودسی پیرۆز و گێڕانەوەی شکۆ و گەورەیی ریسالەتی پێغەمبەر ( د.خ) زانی.

هه‌ینی 14 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:51

ئایەتوڵڵا خامنەیی: توندڕۆیی ڕەتدەکرێتەوە، چ لە ناو شیعە بێت، چ لە ناو سوننە بێت، ئەم بیرکردنەوەش دەبێت ببێتە بنەمایەک بۆ یەکگرتن

هاوکات لە گەڵ جێژنی گەورەی مەولود و یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزی ئیسلام (د.خ) و ئیمام سادق (ع)، چاوپێکەوتنی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میوانانی بەشداربوو لە سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکڕیزی ئیسلامی لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەمڕۆ هەینی 14 ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەچوو.

هه‌ینی 14 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:48

بۆچی درۆنەکانی دژە ڕاداری ئێران مەترسیدارن و بۆچی دەبێت ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوەڕێی هەواڵی ناخۆش بکات؟

سەرەڕای بەردەوامی پێشکەوتنەکانی ئۆکرانیا لە شەڕەکەدا، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، سوپای ڕووسیا لە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆیدایە بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کۆماری ئیسلامی ئێران. ئێران رەتیکردەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانە بکات و ئەم دوو وڵاتەش لە ساڵی ٢٠١٠ەوە مێژووی هاوکاری سەربازیی نزیکیان هەیە و هێزەکانی ڕووسیاش لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی […]

پێنجشەممە 13 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:07

دانپێدانانی سیخوڕانی موساد کە پلانیان دانابوو دامەزراوەیەکی پیشەسازی لە ئێران بتەقێننەوە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تۆڕێکی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی کە لە لایەن وەزارەتی هەواڵگری ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە دانپێدانانەکانیاندا وردەکاری ئەرکەکەیان بۆ تەقاندنەوەی دامەزراوەیەکی پیشەسازیی شاری ئەسفەهان، هەڵبژاردنیان لە گروپی تیرۆریستی کۆمەڵە لە سلێمانی و چۆنیەتی گواستنەوەیان بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئەفریقا بۆ ڕاهێنان و هەروەها هاتنیان بۆ وڵاتی ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە وەک کۆلبەر باس کردووە.

چوارشەممە 12 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:17

ئاژاوەگێڕییەکان کاردانەوەی دوژمنانە لە بەرامبەر سەرکەوتنە گەورەکانی گەلی ئێران

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداری ملیۆنیی گەنجانیان لە ڕێپێوانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و سەرکەوتنەکانی دیکەی ئەوان بە نموونەیەک لە بڕوا بە خودا و ئائین و وەک هەنگاوێکی گەورەی گەلی ئێران پێناسە کرد و وتیان: گۆڕەپانەکە لە دەستی گەلی ئێراندا بوو و دوژمن ناچار بە کاردانەوەی هەڵە بۆ ئاژاوەگێڕی کرا.

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:33

نازم دەباغ: بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێم دادەخرێن

نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری شۆڕش، لە پاش هۆشداری بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە چالاکییەکانی ئەو گرووپانە، وتی: بۆ ئێمە قبووڵکراو نییە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان بۆ ئێران و هەرێمی کوردستان ببنە جێی نیگەرانی و لە ئەگەری بەردەوامی چالاکی چەکداریی ئەوان، ئەمجارە بڕیاری جیدیمان دەبێت.

هه‌ینی 7 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:28

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێران جموجۆڵەکانی گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە خاکی هەرێمەوە قبوڵ ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: وێڕای ڕێزگرتن و پابەندبوون به پەرەسەندنی پەیوەندییە بێ وێنەکانی هەر دوو وڵات، هەر وەک بەرپرسانی باڵای سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان کردووەتەوە، ئێمە بەردەوامی دەستدرێژی و جموجۆڵەکانی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە خاکی هەرێمەوە کە ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە، قبوڵ ناکەین.

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:57

سەرکونسوڵی ئێران لە کاپانی ئەرمینیا دەست بە کار بوو + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مورتێزا عابێدین ڤەرامین، یەکەمین سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەرمینیا، نامەی دەستبەکاربوونیی پێشکەش بە ئارارات میرزۆیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەرمینیا کرد.

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 08:36

پێداگریی ئێران لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە گفتوگۆی کرد.

پەسەندترین