ئەمریکا - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 27 ئازار 2023 - 12:13

بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە: ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە بنکەی هێزەکانی ئەمریکی لە سوریا کردە ئامانج (ڤیدیۆ)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٢٣ی ئەم مانگە گروپی خۆڕاگری لیوای غالبون، پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکای بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە بنکەی خراب الجیر لە سوریا کردە ئامانج، کە بە گوتەی ئەمریکا، بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا؛ بەڵام هەواڵی سەرچاوەکانی نزیک لە بەرەی خۆڕاگری جیاوازە!

یەکشەممە 26 ئازار 2023 - 14:14

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سوریا لەلایەن گروپێکی عێراقی!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تازە دامەزراوەی “لیوای غالبون” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا ڕاگەیاند.

شەممە 25 ئازار 2023 - 12:07

هێرشی گروپەکانی خۆڕاگری بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا (ڤیدیۆ)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکان لە وەڵامی هێرشی فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوور، بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر سێ بنکەی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هه‌ینی 24 ئازار 2023 - 13:00

لە هێرشێکدا ئەمریکییەک کوژرا و پێنجی دیکەش بریندار بوون

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێران لە سوریا بۆ سەر دامەزراوەیەکی سەر بە ئەمریکا لە حەسەکە، بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراوە و پێنج سەربازیش برینداربوون.

یەکشەممە 19 ئازار 2023 - 10:15

ڕاوێژکارێکی سەربازی ئەمریکا لە یەمەن کوژرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای شەبوە، یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکان لە ئەنجامی دروستبوونی گرژیی زارەکی نێوان سەربازە ئەمریکییەکان و هێزەکانی ئەلعمالقە لە بنکەی ئەلمەرە لە نزیک شاری عەتەق ی ناوەندی پارێزگای شەبوە کوژرا. ئەم ململانێیە دوای ئەوە ڕوویدا کە ئەمریکییەکان کێشەیان لەگەڵ ئەندامانی سەلەفیی ئەلعمالقە لەسەر دەنگی هۆڵی نوێژی بنکەی ئەلمەرە درووست بوو.

یەکشەممە 19 ئازار 2023 - 09:19

فێڵی ئەمریکا لە ئیمارات سەبارەت بە کۆچبەرانی ئەفغانی / دوو هەزار کۆچبەری ئەفغانی لە ژێر دەستی ئەبوزەبی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بەڵێنی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی کۆچبەرە ئەفغانییەکان بۆ ئیمارات بۆ نیشتەجێکردنیان لە وڵاتانی سێیەم، زۆرێک لەو کۆچبەرانە ئێستا ڕووبەڕووی پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن لە بەڵێنەکەی بوونەتەوە، بەشێوەیەک کە هیومان ڕایتس وۆچ (ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ) ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٢ هەزار و ٧٠٠ کۆچبەری ئەفغانی لە ئیمارات بە ناڕەوایی دەستبەسەر کراون.

هه‌ینی 17 ئازار 2023 - 11:32

١٦ی ئازاری هەڵەبجە؛ ڕۆژێک بۆ ڕیسوابوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا

بە تێپەڕبوونی 35 ساڵ بە سەر تاوانە دژە مرۆییەکەی ڕژێمی بەعسی سەدام لە هەڵەبجە، هێشتا ئەم زامە ساڕێژ نەبووە، تاوانێک کە بە تەنیایی لە لایەن سەدامەوە نەکراوە بەڵکوو هاندان و پڕچەککردنی لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە کرا.

پەسەندترین