ئۆکرانیا - Page 33 of 35 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 4 ئازار 2022 - 11:17

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی نۆیەمی شەڕ، ٤ی ئاداری ٢٠٢٢

لە ١ی ئاداردا، بینای شارەوانی خارکیڤ کرایە ئامانجی هێرشێکی موشەکی ڕووسیا. هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بینای شارەوانی دوای هێرشە موشەکییەکەی ڕوسیا رایانگەیاند کە زیاتر لە ٣٠ کەسی سڤیل لەم هێرشەدا بوونەتە قوربانی. ئێستا دەرکەوت کە ئەو شوێنەی کە کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی ڕووسیا، شوێنێکی تۆمارکردنی ناوی خۆبەخشەکان بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و […]

پێنجشەممە 3 ئازار 2022 - 14:49

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – هەشتەمین ڕۆژی شەڕ، ٣ی ئاداری ٢٠٢٢

هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر بینای کارگەی شێفچنکۆ لە خارکیڤ. وێنەیەکی خارکیڤ، چەند خولەکێک دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ڕووسیا.وەک دەوترێت بە هۆی ئەم هێرشە ئاگر لە بۆرییەکی غاز لە خارکیڤ بەر بووە. ئەمڕۆ خولێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە بێلاڕوسیا بەڕێوەدەچێت.ڕۆژی رابردوو لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە ڕوسیا ئامادەیە لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ کیێڤ […]

پێنجشەممە 3 ئازار 2022 - 00:39

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی حەوتەمی شەڕ، ٢ی ئاداری ٢٠٢٢

-تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک شاری خارکیڤ.ئەم تەقەنەوەیە ئەگەری زۆرە پەیوەندی بە ئامانجگرتنی کۆگای چەکی بنکەی ئاسمانی چوگۆڤ یا بنکەی سەربازی تیپی ٩٢ لەم ناوچەیە بێت. لە دەوروبەری خارکیڤ ناوچەی سەربازی زۆری لێیە.ئەگەری بەکارهێنانی “باوکی تەواوی بۆمبەکان” (FOAB) لەم هێرشەدا زۆرە. -هێرشی موشەکی قورسی سوپای ڕوسیا بۆ سەر شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا. -بەکارهێنانی درۆن بۆ ئامانجگرتنی […]

چوارشەممە 2 ئازار 2022 - 21:56

تیرۆریزمی ڕۆژئاوایی – ئەمریکی لە رێگان بۆ ئوکراینا

شەڕ و پێکدادانی ئۆکرانیا لەکاتێکدا بەردەوامە کە هێزەکانی ڕوسیا ئامانجی سەرەکی خۆیان کۆنترۆڵ کردنی کیێڤ پایتەختی ئەو وڵاتە داناوە و سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا داوای یارمەتی سەربازی و لۆجستی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کردووە و “سوپای نێودەوڵەتی” لە گروپە تیرۆریستییەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە کیێڤ پێکهاتووە.

چوارشەممە 2 ئازار 2022 - 09:51

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی میحوەرەکانی باکور، ڕۆژهەڵات و باشوری ئۆکرانیا، ١ی ئاداری ٢٠٢٢

میحوەری باشوور:لە ١ی ئاداردا هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) و هێزەکانی ڕوسیا توانیان گەمارۆی شاری ماریوپۆڵ بدەن. لەئێستادا سوپای ڕوسیا و هێزەکانی دۆنێتسک دزەیان کردووە ناوچەکانی باکوری شارەکە و شەڕ و پێکدادان لە شارەکەدا ڕوو دەدات.لە میحوەری لوهانسک، هێزەکانی لوهانسک و هێزەکانی ڕوسیا توانیان ژمارەیەک لە گوندەکانی باکوری لوهانسک کۆنترۆڵ بکەن و بگەنە شارۆچکەی ئۆسواتوو. شارەکانی بیلڤەردسک […]

سێشەممە 1 ئازار 2022 - 18:17

هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕووسیا چ جۆرە موشەکێکی شان هاوێژ بەکاردێنن؟

پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوبات و هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و لیتوانیا دەستیان بە ناردنی مووشەکی دژە زرێپۆش و… بۆ ئۆکراینا کرد. مووشەکەکان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە ڕێگرتن لە پێشڕەویی کاروانە زرێپۆشەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا و تا ئێستا زیانی گەورە بە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلە زرێپۆشەکانی ڕووسیا گەیشتووە.

سێشەممە 1 ئازار 2022 - 10:25

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی میحوەرەکانی باکور، ڕۆژهەڵات و باشوری ئۆکرانیا، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢

میحوەری باشوور:ڕۆژی ٢٨ی شوبات هێزەکانی سوپای ڕوسیا گەیشتنە شاری گرنگی ئەنرەهۆدار. گرنگی شارەکە بەهۆی بوونی وێستگەیەکی ئەتۆمی لەم ناوچەیەیە کە بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپا دادەنرێت.سوپای ڕووسیا بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئەنرەهۆدار و وێستگەی ئەتۆمی دەکات، بەڵام حکومەتی ئۆکرانیا ئەو قسانەی ڕەتکردۆتەوە. تا ئێستا هیچ لایەنێک وێنەیەکی بۆ پشتگیریکردن لە بانگەشەکەیان بڵاونەکردۆتەوە. لە ٢٨ی شوباتدا سوپای […]

پەسەندترین