پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی سنووری قورسی نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان لە دەروازەی سنووریی دندپتان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، لانیکەم ١٦ سەرباز و خەڵکی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی سنووری قورسی نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان لە دەروازەی سنووریی دندپتان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، لانیکەم ١٦ سەرباز و خەڵکی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی سوپای پاکستان و بزۆتنەوەی تاڵیبانی پاکستان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای خەیبەرپەختونخوا زیاتر لە ٦٤ کەس کوژران و بریندار بوون.
گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بە بڵاوکردنەوەی ئینفوگرافیکێک رایگەیاند کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ١٨١ ئۆپەراسیۆنی لە ناوچە جیاجیاکانی پاکستان و ئەفغانستان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٢٥٣ کەس کوژراون و برینداربوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، لە بەیاننامەیەکدا کە حیزبەکەی بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکوەزیرانی ئێستای پاکستان، شەهباز شەریف، وەزیری ناوخۆ و بەرپرسێکی هەواڵگریی بە تێوەگلان لە هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژی پێنجشەممە تۆمەتبار و داوای دوورخستنەوەی ئەو سێ بەرپرسەی کردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی هەوڵێکی سەرنەکەوتووی چەکدارێکی نەناسراو لە گردبوونەوەی لایەنگرانی عیمران خان، کەسێک کوژرا و نۆ کەس لەوانە عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان برینداربوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی سوپای پاکستان بۆ سەر پێگەکانی گرووپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریخوازی بەلووچ (BLA) لە ناوچەی بۆلان لە ویلایەتی بەلوچستان، سەرچاوەکانی هەواڵی (BLA) رایانگەیاندووە کە ئەم هێرشەیان بەرپەرچ داوەتەوە و لانیکەم هەشت کۆماندۆی سوپای پاکستانیان کوشتووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی لیۆنید نۆزلین بازرگانی ڕووسی-زایۆنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ناو خاکی ئۆزبەکستان ڕەتکردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خۆپیشاندانی نەیارانی حکومەت لە پاکستان بە سەرکردایەتی عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی لەکارلادراوی پاکستان، لەکاتێکدا بەرەو ئیسلام ئاباد دەستیپێکرد، کە گێژاوی سیاسی لەم وڵاتە قووڵتر بووەتەوە و هەڵوێستەکانی دژ بە کوتلەی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەت لە لایەن دامەزراوەی سەربازی بەهێزی ئەم وڵاتە، هەروەها چڕتر بوونەتەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای زیادبوونی جموجۆڵی گروپەکانی دژبەری تاڵیبان لە پارێزگای بەدەخشان و پەیوەست بوونی فەرماندە مەیدانییەکانی تاجیکی تاڵیبان بۆ ڕیزەکانی ئەو گرووپانە، ناکۆکی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە شارەکانی ئەرغەنجخا، شەغنان، ڕاغیستان، ئەرگۆ و ملیمی ڕووی لە زیادبوون کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای دیار نەبوونی وادەی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی پاکستان، ململانێی سیاسی نێوان عیمران خان و حکوومەتی شەهباز شەریف چڕ بووەتەوە.