روسیا - Page 18 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 12 ته‌مموز 2022 - 11:58

پوتین هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئابووریی پەرلەمانی ئێران، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەفتەی داهاتوو سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەردانی ئێران دەکات، وتی: پلاندانان بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووریی نێوان ئێران و ڕووسیا بەرنامەی سەرەکی نێوان سەرۆکەکانی دوو وڵات دەبێت.

دووشەممە 11 ته‌مموز 2022 - 23:55

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بەدرێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢زیاتر لە ٣٧ هەزار و ٤٠٠ سەبازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون.١٦٤٥ تانک، ٣٨٢٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٨٣٨ تۆپ، ٢٤٧ موشەک هەڵگر، ١٠٩ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١٧ فڕۆکە، ١٨٨ هێلیکۆپتەر، ٢٦٩٦ ئۆتۆمبێلی قورس و تانکەری سووتەمەنی، ١٥ بەلەمی خێرای […]

دووشەممە 11 ته‌مموز 2022 - 00:12

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٢

کەنەدا تۆرباینەکەی ڕووسی بۆری نۆرد ستریم ١ چاک دەکاتەوەجۆناسان ویلکینسن، وەزیری سامانە سروشتییەکانی کەنەدا، چاککردنەوە و رادەستکردنی تۆرباینێکی ڕووسی بۆ دابینکردنی هەناردەی گازی سروشتی ڕووسیا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ ڕاگەیاند. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌م بڕیاره‌ توانای ئه‌وروپا بۆ ده‌ستگه‌یشتن به‌ وزه‌ی جێی متمانه‌ و به‌ نرخێكی گونجاو زیاد ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی […]

یەکشەممە 10 ته‌مموز 2022 - 01:05

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٩ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سویچ بلید هێرشیان کردە سەر شوێنی گردبوونەوە و ئۆتۆمبێل و بارەگاکانی سوپای ڕووسیا. ئاماژە بە شوێن و کاتی ئەم هێرشانە نەکراوە.شایانی باسە بە درێژایی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا، سوپای ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سویچ بلید ٣٠٠ی بۆ سوپای ئۆکرانیا دابین کردووە. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی […]

هه‌ینی 8 ته‌مموز 2022 - 23:33

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی لیوای ٤٥ی سوپای ئۆکرانیا بە ئاڕاستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەری ئیڤانیوکا لە پارێزگای خێرسۆن. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای ڕووسیا تێکشکێنران یان زیانێکی زۆریان بەرکەوت. پوتین: تا ئێستا شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا دەستی پێنەکردووە!ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی […]

هه‌ینی 8 ته‌مموز 2022 - 21:03

یادداشت: تاجیکستان، مەیدانی تازەی کێبڕکێی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا

دوای گەڕانەوەی پوتین لە سەفەری ئەم دواییەی بۆ تاجیکستان، میدیا جۆراوجۆرەکان خوێندنەوەی گرنگیان لەم بارەیەوە کردووە کە پەیوەندییان بە پرسە ناوخۆییەکانی تاجیکستان و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ئیمامعەلی ڕەحمان و ئەمریکییەکانەوە هەیە.

پێنجشەممە 7 ته‌مموز 2022 - 23:26

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٧ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی لیوای ٦٣ی سوپای ئۆکرانیا بە ئاڕاستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەرەکەی سنیگوریکا لە پارێزگای میکۆلایڤ. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانەکانی سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا بڵاونەکراوەتەوە. لیتوانیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (بەیرەقدار TB2)ی بەخشی بە ئۆکرانیا. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە هەڵمەتی کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت و کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانی […]

چوارشەممە 6 ته‌مموز 2022 - 23:34

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢

هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم”ی عیبری بە گێڕانەوە لە بەرپرسێكی ئیسرائیلی، یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ خواستێكی بۆ دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و نێوەندگیری لە نێوان ئەو هەردوو وڵاتدا نییە. تا ئێستا هۆکاری سەرەکی هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە […]

چوارشەممە 6 ته‌مموز 2022 - 10:54

هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم”ی عیبری بە گێڕانەوە لە بەرپرسێكی ئیسرائیلی، یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ خواستێكی بۆ دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و نێوەندگیری لە نێوان ئەو هەردوو وڵاتدا نییە.

پەسەندترین