روسیا - Page 10 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 14 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:48

بۆچی درۆنەکانی دژە ڕاداری ئێران مەترسیدارن و بۆچی دەبێت ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوەڕێی هەواڵی ناخۆش بکات؟

سەرەڕای بەردەوامی پێشکەوتنەکانی ئۆکرانیا لە شەڕەکەدا، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، سوپای ڕووسیا لە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆیدایە بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کۆماری ئیسلامی ئێران. ئێران رەتیکردەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانە بکات و ئەم دوو وڵاتەش لە ساڵی ٢٠١٠ەوە مێژووی هاوکاری سەربازیی نزیکیان هەیە و هێزەکانی ڕووسیاش لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی […]

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:48

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سوپای ڕووسیا زیاتر لە ٢٠ مووشەکی کروزی ئاراستەی پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، تێرنۆپیل، لڤیڤ، دنیپەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیا کرد. میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچی ئەو هێرشەی داوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، زۆربەی موشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە. لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا مووشەکی Kh-101 دەبینرێت. […]

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:30

پوتین: وەڵاممان بۆ بەردەوامی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ڕووسیا قورس دەبێت!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا وتی: «سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوان بە چەکی زیرەکی ورد بۆ سەر ژێرخانی سەربازی، پەیوەندی و وزەی ئۆکرانیا ئەنجامدرا.
تەقینەوەی پردی کریمیا کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو و ڕێکخراوەکانی ئۆکراینی لە پشتەوە بوون. ناکرێت تاوانەکانی ڕژێمی کیێڤ بێ وەڵام بمێننەوە و ئەگەر لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ڕووسیا بەردەوام بێت، وەڵامی مۆسکۆ بەقەد هەڕەشەکان توند دەبێت».

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:11

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

وێنەی مانگی دەستکردی ماکسار لە پردی کریمیا دوای تەقینەوەکە. بەگوێرەی میدیاکانی رووسیا، تەقینەوەی پردی کریمیا سێ کوژراوی لێکەوتووەتەوە. هاتوچۆی شەمەندەفەر لەسەر ئەم پردە دەستیپێکردووەتەوە و سەرجەم شەمەندەفەرەکان بەپێی خشتە ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنن. بەڵام هێشتا ڕێگا خێرای لەم پردەدا گیراوە و پێشبینی دەکرێت چاککردنەوەی کاتێکی زۆری بوێت. هەروەها ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانێکی واژۆکرد بۆ رێگریکردن […]

پێنجشەممە 6 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە لانی کەم بە چوار درۆنی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی ئۆدێسا، کروپیۆنیتسکی و خارکیڤ. بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا، یەکێک لەو درۆنانە لە ناحیەی سنۆڤیانسکی لە باشووری خارکیڤ، خۆی کێشاوە بە کۆگایەکی سووتەمەنی. ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە پەیوەندی بەم هێرشەوە هەیە، تا ئێستا هیچ […]

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:55

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

– دیسانەوە هێرشەکانی درۆنی شاهێد ١٣٦، ئەمجارەیان بۆ سەر کیێڤ! سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە لانی کەم بە ٤ درۆنی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی کیێڤ و ئۆدێسا. بەپێی گرتە ڤیدیۆیی و وێنە بڵاوکراوەکانی ئەو هێرشانە، لانیکەم چوار تەقینەوەی قورس لەو ناوچانە ڕوویانداوە. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ڕووسیەکان، ئەم درۆنانە لە […]

سێشەممە 4 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:33

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سوپای ئۆکرانیا خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجێر ٦ی لە کەنارەکانی ئۆدێسا ڕاگەیاند! ئۆکراینییەکان پێیان وایە ئەمە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا بووە و لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا خراوەتە خوارەوە و پارچەکانی لە کەنارەکانی ئۆدێسا دۆزراوەتەوە. و پاشان پارچەکانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ئۆدێسا کۆکراونەتەوە و نمایش کراوە. وەک لە ڤیدیۆ و وێنەکاندا دیارە، لە لاشەی ئەم […]

دووشەممە 3 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:15

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

میدیاکانی ڕووسیا وێنەی سەربازانی ئۆکرانیایان بڵاوکردەوە کە لەلایەن ڕاهێنەرە سەربازییەکانی بەریتانیا، دانیمارک، کەنەدا، هۆڵەندا، فینلاند و نیوزلەندا لەسەر خاکی بەریتانیا ڕاهێنانیان پێدەکرێت. ئەم کارە هاوتەریبە لەگەڵ پلانی NTERFLEX و ناردنی دە هەزار سەربازی ئۆکرانیا بۆ مەشقی سەربازی لە وڵاتانی ناتۆ. ئەم کردارانە کە بە دڵنیاییەوە بە پاڵپشتی ناتۆ ئەنجام دەدرێن، ئاماژەیە بە گرنگی دانی ناتۆ […]

پەسەندترین