ئازەربایجان - Page 6 of 8 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 4 ئاب 2022 - 23:16

دوایین دۆخی قەرەباغ دوای هێرشەکانی ئازەربایجان + نەخشەی مەیدانی

دوای هێرشە سەرنەکەوتووەکەی ڕۆژی دووشەممە ١ی ئابی هێزەکانی سوپای ئازەربایجان و بە نێوەندگیری هێزەکانی ئاشتیپارێزی فیدراسیۆنی ڕووسیا، ڕۆژی سێشەممەی بێ کێشەیان بەڕێ کرد. داواکاری ئازەربایجان لە دانوستانەکانی ڕۆژی سێشەممە، کشانەوەی خێرای ئەو هێزانەی ئەرمینیا کە لەوێ ماونەتەوە و داماڵینی چەک لە چەکدارە ئەرمەنییەکانی حکوومەتی قەرەباغ بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی ٢٠٢٠ بووە. هەروەها نەکردنەوەی ڕێگای نوێ لە کۆریدۆری لاچێن و کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەم شارە، وەک داواکارییەکانی دیکەی ئەوان دادەنرێت. جێبەجێ نەکردنی ئەو خاڵانە وایکردووە گەڕی دووەمی شەڕ و پێکدادانەکان بە هێرشی سوپای ئازەربایجان لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٣ی ئاب دەست پێبکات.

پێنجشەممە 4 ئاب 2022 - 11:05

هەوڵی شکستخواردووی ئازەربایجان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەرەباغ + نەخشەی مەیدانی

لە هەوڵێکی سەرنەکەوتوودا ڕۆژی دووشەممە ١ی ئاب، سوپای ئازەربایجان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی قەرەباغ لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارە ئەرمەنی و ئەو بەشەی سوپای ئەرمینیای دا کە لەو ناوچەیە ماونەتەوە. هەرچەندە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە، بەڵام بەڵگە مەیدانییەکان لە ناوخۆی ئازەربایجان، بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی فیدراسیۆنی ڕووسیا، ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەرمینیا و ڕووسیا، و هەروەها بەشی راگەیێندراوی ئەرمەنییەکان لە ناگۆرنو-قەرەباغ ئەم بابەتە پشتڕاست دەکەنەوە.

دووشەممە 25 ته‌مموز 2022 - 22:27

کێبڕکێی ڕووسیا و ڕۆژئاوا لە قەفقاز

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا لە گەشتێکی ڕانەگەیەندراو و چاوەڕواننەکراودا چووە ئەرمینیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە. دوای سێ ڕۆژ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیاش سەردانی ئەرمینیای کرد. بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، وا دیارە کە کێبڕکێی سیاسی و سەربازیی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا تا قەفقاز درێژ بووەتەوە.

هه‌ینی 15 ته‌مموز 2022 - 20:53

شەمخانی سەردانی ئازەربایجانی کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەری ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تەمووز لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئاسۆب ئێف هاوتا ئازەرییەکەی گەیشتە فڕۆکەخانەی باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.

شەممە 2 ته‌مموز 2022 - 19:57

سوپای ئازەربایجان کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، سنوور لەگەڵ ئێران داخرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆماری خۆبەڕێوەبەریی نەخچیڤانی ئازەربایجان سنووری وشکانیی لە شاری جۆلفا بۆ هاتنی هاووڵاتییانی ئێران و چوونی هاووڵاتییانی بۆ ماوەیەکی نادیار داخست.

دووشەممە 6 حوزه‌یران 2022 - 11:03

یادداشت: ئازەربایجان لە سووریا بەدوای چیدا دەگەڕێت؟

کەناڵی حکومی “ئاز تیڤی”ی کۆماری ئازەربایجان لە ١٤ی ئایاردا فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە پارێزگای ئیدلب ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا پەخش کرد. ئەم دۆکیۆمێنتارییە نیشان دەدات کە چۆن سێ لە پەیامنێری کەناڵەکە لە ڕێگەی تورکیاوە چوونەتە ناو سووریا و ڕاپۆرتیان لەسەر کەمپی ئاوارەکان و شاری ئیدلب و هێڵەکانی پێشەوە لەگەڵ سوپای سووریا ئامادە کردووە. ئەم ناوچانە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتەوە نین و لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، لەوانە تەحریر شام بەڕێوەدەبرێن.

دووشەممە 2 ئایار 2022 - 11:22

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی ئازەربایجان؛ گروپی خۆڕاگری حوسێنیون

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی ئازەربایجان (حوسێنچی لەر) بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی-سیاسی لە کۆماری ئازەربایجانە کە زۆربەی ئەندامانی لە خوێندکارانی ئایینی حەوزەی قۆم پێک دێت و دژایەتی سیاسەتەکانی حکومەتی ئازەربایجان دەکەن.

دووشەممە 2 ئایار 2022 - 09:27

گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنانی ئازەربایجانی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە باکو + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ڕۆژی جیهانی قودس ژمارەیەک لە ژنانی ئازەربایجانی لەبەردەم باڵیۆزخانەی رژێمی زایۆنیستی لە باکو گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا.

پەسەندترین