١٠ کوژراو لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسی کرێکاران لە سوریا
ههینی 30 كانونی یهكهم 2022 - 17:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=21130
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەسەڵاتدارانی سوریا هێرشی تیرۆریستییان بۆ سەر سێ پاسی هەڵگری کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند کە لە ئەنجامدا لانیکەم ١٢ کەس کوژران و بریندار بوون.
دەسەڵاتدارانی خۆجێی پارێزگای دێرەزووری سوریا ئەمڕۆ (هەینی) هێرشی تیرۆریستییان بۆ سەر سێ پاسی هەڵگری کرێکارانی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سوریا، لەم هێرشەدا کە لەنزیک بیری نەوتی “التیم” ڕوویدا، لانیکەم ١٠ کرێکاری کۆمپانیای نەوتی ئەلفراتی سوریا کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هەر لەم بارەیەوە بەسام تەعمە، وەزیری نەوتی سوریا ڕایگەیاند، خەڵکی ئەم وڵاتە بەدەست قەیرانی نەوتەوە دەناڵێنن، ئەمریکا و بەکرێگیراوەکانیشی هەوڵ دەدەن هیچ نەوتێک نەگاتە دەستی خەڵکی سوریا، هەر بۆیەش هێرش دەکەنە سەر پاسەکانی هەڵگری کرێکارە نەوتییەکان.
لێدوانەکان