نابلوس - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی دووه‌م 22 - 23:18

دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی چەکداری لە نێوان گروپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) و سەربازانی ڕژیمی زایۆنیستی لە شاری نابلوس، فەلەستینییەک شەهید بوو و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوو شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 09:06

یادداشت: “عرین الاسود” گرووپێکی نوێ بەڵام کاریگەر لە ئەدەبیاتی خۆڕاگری فەلەستین

لەم ڕۆژانەدا لە کەرتی ڕۆژئاوا دەنگی کۆمەڵێک شێر دەبیسترێت کە پێشتر نەبیستراوە. ئەو شێرانەی کە بەزۆری شەوانە لە نابلوس دەبینرێن و بە چالاکیەکانیان یان بەرزکردنەوەی ورەی گروپەکانی خۆڕاگری، خەویان لە رژێمی زایۆنیستی حەرام کردووە. ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان لەم یەک مانگەدا ڕژێمی ساختەی تووشی سەرسوڕمان کردووە؛ بۆ نموونە تەنیا لە ١٣ی تشرینی یەکەم زیاتر لە ٥٠ ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لە دژی سەرباز و دانیشتوانی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان تۆمار کراون و لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا ٧ تەقە کردن و ١٥ پێکدادان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوە. لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا رۆڵی گروپی تازە دامەزراوی “عرین الاسود” وەک بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکە یان وەک هاندەرێک بۆ گروپەکانی دیکەی فەلەستینی بە تەواوی دیارە.

یه‌ك شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 09:41

تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی “عرین الاسود” لە شاری نابلوس + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “تامر کیلانی” یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی خۆڕاگری “عرین الاسود”ی لە بەشی کۆنی نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا تیرۆر کرد.

سێ شه‌ممه‌ 23 ئاب 22 - 16:29

شەهید بوونی گەنجێکی فەلەستینی لە نابلوس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گەنجێکی فەلەستینی کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە هێرشێکی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە شاری نابلوس بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی “محەممەد عەڕایشە” کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکە کۆنەکەی شاری نابلوس بریندار بوو، دوای دوو هەفتە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست […]

پێنج شه‌ممه‌ 18 ئاب 22 - 17:59

پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی، لە سەردانەکەیدا بۆ ناوەندی مەشقی پۆلیس لە ناوچە داگیرکراوەکان، رایگەیاند کە تەلئەبیب هەوڵدەدات توانای بەرپەرچدانەوەی بگەڕێنێتەوە.

پەسەندترین