ووردەکاری پێکدادانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە پەنجشیر + ڤیدیۆ

چوار شه‌ممه‌ 6 نیسان 22 - 19:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=9865

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی شەڕ و پێکدادانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە پارێزگای پەنجشیر، ٦٤ ئەندامی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.

هێزە تایبەتەکانی تاڵیبان لە دوو ناوچەی عەبدوڵڵا خیل-ی شارۆچکەی دەرێ و ناوچەی تەلخێ-ی شارۆچکەی روخە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەحمەد مەسعود. بە گوێرەی سەرچاوەکانی سەر بە ئەحمەد مەسعود، لە ئەنجامی ئەم پێکدادانە بە لایەنی کەمەوە ٦٤ ئەندامی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیەکی مەیدانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بە ناوی سەمیعوڵڵا عوسمانی کوژرا.
لە زیانە گیانییەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود زانیاری زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.

پێکدادانەکە سێ رۆژی خایاندووە و تاڵیبان سەتان هێزی تایبەتی بۆ پشتیوانی هێزەکانی بۆ ناوچەکە ناردووە.

ئەمە دووەم پێکدادانی قورسی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مسعودە و پێشتر تاڵیبان لە هێرشێکی دیکەدا لە شارۆچکەی دێهـ سەلاح-ی پارێزەگای بەغلان، هێرشێکی قورسی کردبوویە سەر هێزەکانی ئەحمەد مەسعود کە هێرشەکە لەلایەن ئەو هێزانەوە پووچەڵ کرایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام