پێشوازی ئێران لە دەستپێشخەری ئاشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای یەمەن/ کۆبوونەوەی عەرەبی – زایۆنیستی خیانەتە لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین

سێ شه‌ممه‌ 29 ئازار 22 - 18:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=9437

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشوازی وڵاتەکەی لە دەستپێشخەری ئاشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای یەمەن راگەیاند.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشوازی وڵاتەکەی لە دەستپێشخەری ئاشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای یەمەن هەواڵی دایەوە و ووتی: پلانەکەی سەنعا پەیامێکی بەهێز دەربارەی ئیرادەی جددی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕ و نەهێشتنی گەمارۆکانی سەر خەڵک و چارەسەرکردنی سیاسی قەیرانی یەمەنە و لە ئەگەری کارلێککردنێکی جددی و ئیجابیانەی لەگەڵیدا، دەکرێت زەمینەیەکی گونجاو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێستا دابین بکرێت.

خەتیب زادە وتیشی: هیوادارین لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە گرنگی دان بە پرسی مرۆیی و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان، شاهیدی ڕاگرتنی پێکدادانەکان و ئاشتی نیشتمانی لە وڵاتی یەمەن بین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستیی ئیدانە کرد کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بەڕێوەچووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە وتی: هەر هەنگاوێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تیرۆریست و داگیرکاری قودس، خەنجەرێکە لە پشتەوەی گەلی فەڵەستین و خەڵاتێکە بۆ ڕژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل لە بەردەوامی کوشتنی خەڵک و داگیرکردنی خاکەکەیان و ئەزموونە مێژووییەکانیش پیشان دەدات کە پرۆسەی سازشت و خیانەت لە گەلی فەڵەستین و ئامانجەکانی ئەوان هیچ ئەنجامێکی نابێت بەدەر لە شکست و سەرشۆڕی و خاکی فەڵەستین تەنیا بە خۆڕاگری گەلی ئەم وڵاتە و پاڵپشتی گەلان و وڵاتانی ئیسلامی ئازاد دەبێت.

خەتیب زادە وێڕای هۆشداریی سەبارەت بە هەر پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕییەکی زایۆنیستەکان لە ناوچەکە، جەختی لە سەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی پیلانی زایۆنیستی – ئەمریکی بۆ ناکۆکی خستنە ناو وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام