ڤیدیۆ| ساتی هێرشەکەی روسیا بۆ سەر ناوەندێکی داعش لە تەدموری سوریا / ٢٠٠ تیرۆریستی داعش کوژراون

سێ شه‌ممه‌ 20 نیسان 21 - 01:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=850

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەلیكسەندەر كاربۆف جێگری ناوندی ئاشتیپارێزی روسیا لە وڵاتی سوریا، لە کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ تیرۆریستی داعش لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تەدمور لە پارێزگای “حمص”ی سوریا هەواڵی دایەوە.

ناوبراو ووتی: بە پێی زانیارییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش لە ناوەندێک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تەدمور گردبوونەوە و ئەو شوێنەیان بۆ مەبەستی مەشق و راهێنانی سەربازی، دروست کردنی بۆمب و ناردنی تیرۆریست بۆ ناوچەکانی دیکەی سوریا و هەروەها ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بەکار دەهێنان.

ناوبراو هەروەها ووتی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد و پشتڕاستکردنەوەی شوێنەکە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا هێرش کراوەتە سەریان کە بەو هۆیەوە زیاتر کە ٢٠٠ تیرۆریستی داعش کوژراون و نزیکەی ٥٠٠ کیلۆگرام تەقەمەنی و پێكھاتەكانی درووستكردنی بۆمبی دەستكرد و ٢٤ ئۆتۆمبێل تێکشکاون.

ساتی هێرشەکەی روسیا بۆ سەر ناوەندێکی داعش لە تەدموری سوریا
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .