ڕاپۆرتێکی سەرنجڕاکێشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سێ مانگ شەڕ لە ئەفغانستان

پێنج شه‌ممه‌ 15 نیسان 2021 - 20:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=735

هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی راپۆرتی نووسینگەی یوناما، ژمارەی گیانلەدەستدان لە نێوان خەڵکی سڤیل، لە شەڕی ئەفغانستان لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو ٢٩% زیادی کردووە.

هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی راپۆرتی نووسینگەی یوناما، ژمارەی گیانلەدەستدان لە نێوان خەڵکی سڤیل، لە شەڕی ئەفغانستان لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو ٢٩% زیادی کردووە.

بە پێی راپۆرتی نووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان (یوناما)، کۆی گشتی ژمارەی قوربانیانی خەڵکی سڤیل لە شەڕی ئەفغانستان لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٧٨٣ کەسە کە ٥٧٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١٢١٠ کەسیشیان برینداربوون کە ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو ٢٩% زیادی کردووە.

ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو ٣٧% لە نێوان ئافرەتان و ٢٣% لە نێوان منداڵاندا زیادی کردووە. هەروەها هۆکاری سەرەکی زیادبوونی قوربانیان لەم ڕاپۆرتەدا بۆمبی چێندراو و تیرۆر کردن ڕاگەیێندراوە.

نووسینگەی یوناما، تالیبانی بە بەرپرسی ٤٣.٥% و هەروەها سوپای ئەفغانستانی بە بەرپرسی ١٧%ی ئەم ژمارەیە لە قوربانیان ناو بردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تالیبان لەگەڵ رەتکردنەوەی ئەم ئامارە، هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیلی بۆردومانەکانی سوپای ئەو وڵاتە زانیوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *