فڕۆکەیەکی رژێمی زایۆنیستی لە قەتەر نیشتەوە

دوو شه‌ممه‌ 7 شوبات 2022 - 23:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=6678

کەناڵی تەلەڤزیۆنی رژێمی زایۆنیستی لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەر لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئەو رژێمە لە دەوحە هەواڵی دایەوە.

کەناڵی تەلەڤزیۆنی “کان”ی ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاند: فڕۆکەی تایبەتی ئیسرائیلی “N467AM” کە لەم دواییەدا لەگەڵ موساد کاری کردووە، لە دەوحە پایتەختی قەتەر نیشتەوە.

ئیتای بلومینتال، پەیامنێری کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیلی کان، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی رێڕەوی فڕۆکەکە، ئەم هەواڵەی راگەیاند. ئەمە لەکاتێکدایە کە ناوبراو هەشت ڕۆژ پێش ئێستا هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گۆڕینی رێڕەوی فڕۆکەی سەرۆکی ئیسرائیل لە ئیمارات، لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی سوپای ئیسرائیل لە فڕۆکەخانەی دەوحە هەواڵی دابوویەوە.

دەوحە تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی بۆ پشت ڕاستکردن یان ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵی نەبووە.

بەرپرسانی رژێمی زایۆنیستی لە ساڵی رابردوو تا ئێستا چەندین جار لێدوانیان لەبارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لەوانە قەتەر داوە؛ بەڵام لەگەڵ ئەم لێدوانانە، وڵاتانی ئاماژە پێکراو بە تایبەتی قەتەر بە فەرمی رایانگەیاندووە تا پرسی فەڵەستین چارەسەر نەکرێت، کار لەسەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تەلئەبیب ناکەن .

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *