چل و سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

سێ شه‌ممه‌ 1 شوبات 22 - 23:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=6498

دەیەی سەرکەوتنی چل و سێهەمین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە یەکی شوبات بە فەرمی دەستیپێکرد.

چل و سێهەمین دەیەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاتێکدا دەستیپێکردووە کە بە زیندوو هێشتنەوەی ئەم بۆنە مێژووییە لە سەرتاسەری وڵات پیشاندەری خۆڕاگری گەل و پاڵپشتی بەهێزی ئەوانە لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران.

شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرەڕای چەندین کێشە و ئاستەنگی جیدیی وەک شەڕی سەپێندراوی سەدامی لەناوچوو، سزا و گەمارۆکان و پیلانگێڕی ئەمریکا و وڵاتانی دوژمن، ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک لە هێز و کاریگەری و بە پێچەوانەی خواستی دوژمنان بەرەیەکی بەهێزی خۆڕاگریی لە ئاستی ناوچەکە لێکەوتووەتەوە کە خەونەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هاوپەیمانەکانی ئەوانی لە دژی موسڵمانان بەتاڵ کردووەتەوە.

لە چل و سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، گەلی ئازا و ڕۆشنبیری ئێران سەرەڕای کێشە و گرفتەکانی ژیان کە بەشێکی زۆری لە ئاکامی سەپاندنی گەمارۆ زاڵمانەکانی دوژمنان بووە، بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی، سەرجەم پیلانەکانیان پووچەڵ کردووەتەوە و دەیەی سەرکەوتنیان کردووەتە بۆنەیەکی نیشتمانی لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی.

43 ساڵ پێش و لە وەها ڕۆژێکدا، 12 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی، حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش 15 ساڵ دوورکەوتنەوە لە نیشتمان، لە میانەی پێشوازی کەم وێنەی خەڵکی ئێران گەڕایەوە تاران و پاش تێپەڕبوونی 10 ڕۆژ، شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژی 22 ی ڕێبەندان – 11 ی شوباتی ساڵی 1979 – سەرکەوتنی بە دەست هێنا.

بەم هۆیەوە 12 تا 22 ی ڕێبەندان – 1 تا 11 ی شوبات – بە ناوی دەیەی سەرکەوتن لە ڕۆژژمێری فەرمی ئێران ناو نراوە و ساڵانە ئاهەنگ و بۆنەی تایبەت لە لایەن حکومەت و خەڵکی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت و ئەم یادە مەزنە بەرز ڕادەگیرێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .