یادداشت: شیکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی هاوپەیمانی سعودیە لە پارێزگاکانی مارب و شبوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
نووسەر:هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
دوو شه‌ممه‌ 31 كانونی دووه‌م 2022 - 19:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=6482

ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی هاوپەیمانی سعودیە لە پارێزگای شبوە و باشوری پارێزگای مأرب ئاماژە بە ڕێکەوتی نێوان ئیمارات و سعودیە بۆ ڕزگارکردنی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی دەکات. بەڵام سعودییەکان لە بەرامبەر لەدەست نەدانی مأرب چیان بە ئیمارات داوە؟

لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ فەرمانێک لە فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە دەکرا کە زۆرێک لە شیکەرەوەکان و میدیاکانی بیانی و ناوخۆیی سەرسام کرد. ئەوان لە هەنگاوێکی سەیردا فەرمانی کشانەوە لە میحوەرەکانی شاری ئەلحەدیدە و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن ـیان دەکرد. بەپێی ئەم فەرمانە تەواوی هێزەکانی “بەرگری نیشتمانی” وەک هێزەکانی ژێر فەرمانی تاریق ساڵح، تهامە، ئەلعمالقە و هێزە هاوبەشەکان لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلحودەیدە و ناوچەکانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئەلدریهمی، شارۆچکەی ئەلجاح و ئەلتەحیەتا کشانەوە.

گرنگترین شیکردنەوە بۆ ئەم بابەتە ئەوە بوو کە ئەم کشانەوەیە بۆ بەهێزکردنی میحوەرەکانی شبوە و مأرب ئەنجام دراوە و پاشەکشەکە تا حیس-ئەلخوخە بەردەوام دەبێت.

پێشڕەوییەکانی خێرای ئەنساروڵڵا لە مأرب و شبوە، هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیەی تووشی شڵەژان کرد بوو و هاوپەیمانیەکە بە ناردنی چەکدارانی ئەلقاعیدە و داعش نەیتوانی ڕێگری لەو پێشڕەویانە بکات. ئەوان بۆ لەدەست نەدانی شاری مأرب و دورخستنەوەی ئەنساروڵڵا لە شاری عتق ناوەندی پارێزگای شبوە، پێویستیان بە هێزێکی زەمینی شارەزا و خاوەن ئەزموون بوو. لەگەڵ هەڵهاتنی سودانییەکان و کوژرانی بەکرێگیراوان و ئەندامانی ئەلقاعیدە و داعش، تەنیا هەڵبژاردە بۆ ئەو هاوپەیمانییە هێزەکانی ئەلعمالقە و تاریق ساڵح بوو.

بەپێی دوایین زانیارییەکان لە میحوەرەکانی یەمەن، هاوپەیمانی سعودیە هێزەکانی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن بەم شێویە دابەش کردووە: هێزەکانی تاریق ساڵح بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری ئەلحودەیدە ماونەتەوە و بەشێکیان بۆ میحوەرەکانی باکور و ڕۆژئاوای مأرب گواستراونەتەوە.
هێزەکانی تەهامە بە هاوکاری هێزەکانی تاریق ساڵح ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژێر ناونیشانی “کەوانەی زێڕین” لە دەوروبەری شارۆچکەی حیس ئەنجام دان کە هیچ دەرئەنجامێکی بۆ ئەو هێزانە نەبوو.
هێزە هاوبەشەکان و ئەلعمالقە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەندنەوەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە بۆ شاری عتق گواستراونەتەوە.
گواستنەوەی ئەم هێزانە دەرئەنجامی ڕێکەوتنێکی ئیماراتییەکان و سعودییەکان بوو. وەک دەبینرێت ئیمارات لەبەرامبەر هاوکاریکردنی سعودیە بۆ لەدەست نەدانی مأرب، کلیلی پارێزگای شبوەی لە هێزەکانی سعودیە وەرگرتووە. هەڵبەتە ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ناڕەزایەتی لایەنگەرانی “عەبدەربە مەنسوور هادی” و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان لایەنگرانی مەنسوور هادی و رۆژئاواییەکان (ڕۆژئاوای یەمەن) لە پارێزگای شبوە هەیە.

هەر چۆنێک بوو، هێزەکانی ئەلعمالقە و هێزە هاوبەشەکانی ژێر فەرمانی سعودیە و بە پشتیوانی تایبەتی ئیمارات بەشداری پێکدادانەکانی ڕۆژئاوای شبوەیان کردەوە. ئیمارات لە هەنگاوی یەکەم سەرۆک هۆزەکانی “عسیلان” و “بیحان”ی بەرەو خۆی راکێشا و ئەمەش هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ئەنساروڵڵا لەگەڵ هۆزی “بلحارث”ی بە دوای خۆیدا هێنا.
ئەنساروڵڵا هەروەها بۆ شکستی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی هاوپەیمانی سعودیە، هێڵێکی بەرگری لە بەرزاییەکانی باشوری بیحان و ئیداری عەین پێکهێنا.
لە ١١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا پێکدادانەکان گەیشتە باکوری ئیدارەی حەریب و لە کۆتاییدا ناوەندی ئیدارەی حەریب لە ٢٤ی کانوونی دووەم لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی دوایین هەواڵەکان لە میحوەری شبوە و مأرب، هێڵی یەکەمی بەرگری ئەنساروڵڵا لە باشوری بیحان تا ئێستاش ماوەتەوە، بەڵام باردۆخەکە لە ئیدارەی عەین ناجێگیرە.

هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری مأرب هەوڵی تێکشکاندنی هێڵی دووەمی بەرگری ئەنساروڵڵا لە بەرزاییەکانی ئەلمەلعا تا جەبەل هنیە و هەروەها پێشڕەوی لە ئیدارەی ئەلعەبدیە دەدات. لە ئەگەری تێکشکانی ئەم هێڵە، پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە ئیدارەی ئەلجوبە لاواز دەبێت و ڕێگا بۆ پێشڕەوی زیاتری هاوپەیمانی دەکرێتەوە. کەوتنی ئەم ناوچانە ئەنساروڵڵای ناچار بە کشانەوە لە بەرزاییەکانی ئەلبەلەق و ناوچەکانی باشوری شاری مأرب دەکات. لەبەر ئەوەی لە باکور، ڕۆژهەڵات و باشور، دەکەوێتە گەمارۆی دوژمنەوە.

هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی زۆربەی هێزەکانی ئەلعمالقە بۆ ناوچەکانی ناوەندی یەمەن، هێزەکانی دیکەی ژێر فەرمانی هاوپەیمانی سعودیە وەک هێزە هاوبەشەکان و هێزەکانی مەنسوور هادی لە میحوەرەکانی باشوری مأرب جێگیر کراون. لەلایەکی دیکەشەوە “موحەمەد ئەلمقدشی” وەزیری بەرگری حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی سەردانی میحوەرەکانی باشوری مأرب-ی کردووە کە ئاماژەیەکە بۆ نزیکبوونەوەی هێرشی هێزەکانی مەنسوور هادی بۆ سەندنەوەی بەرزاییەکانی ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات.

دواکەوتنی ئەنساروڵڵا لە میحوەری ڕۆژئاوا و باشوری مأرب، کە چەندین هۆکاری هەیە، دەفەرتێک بۆ خۆ رێکخستنەوەی هاوپەیمانی سعودیە بوو و توانیان بە پێدانی هەندێک ئیمتیاز بە ئیمارات،ئەو وڵاتە بۆ شەڕی یەمەن بگەڕێنەوە.

ئەم بابەتە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگری لە شکستی تەواوەتی سعودیە لە یەمەن و زیادبوونی کاریگەری ئیمارات لە ناوەندی یەمەن دەکات، بەڵام ئەگەر ئەنساروڵڵا رێکاری پێویست بگرێتە بەر دەتوانێت وەک رابردوو ئەم قۆناغەش تێپەڕێنێت و گورزێکی کوشندە لەو هاوپەیمانیە بداتەوە.
بێ گومان باردۆخی ئێستای یەمەن هەوڵەکانی تایبەتی ئیسرائیل و ئەمریکایە لە پێناو دابەشکردنی کردنی یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *