هۆکاری جێگیرکردنی هێزەکانی ڕوسیا لە لازقیە و دەوریەی ئاسمانی لە سنورەکانی جۆلان چیە؟

چوار شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 22 - 22:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=6301

رۆیتەرز بە گواستنەوە لە ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا دەوریەکی هاوبەشی ئاسمانیان لە ئاسمانی سنوورەکانی سوریادا ئەنجام داوە.

هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ڕوسیا لە سوریا بۆ ئەنجامدانی دەوریەی ئاسمانی هاوبەش لەگەڵ سوریا لەسەر سنوورەکانی جۆلانی داگیرکراو و هەروەها ناردنی هێزی پۆلیسی سەربازی بۆ بەندەری لازقیە، ئەو گومانەی بۆ تەلئەبیب دروست کردووە کە لەوانەیە مۆسکۆ بیر لە کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بکاتەوە کە دوور نیە ئەم هەنگاوانە لەپێناو هۆشدارییەکانی سوريا و ئێران ئەنجام درا بێت.

رۆیتەرز بە گواستنەوە لە ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا دەوریەکی هاوبەشی ئاسمانیان لە ئاسمانی سنوورەکانی سوریادا ئەنجام داوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، مۆسکۆ و دیمەشق پلانیان هەیە کە بە شێوەیەکی بەردەوام ئەم دەوریە هاوبەشانە ئەنجام بدەن. رۆیتەرز لە ڕاپۆرتەکەیدا لەسەر ئەم دەوریە هاوبەشە نووسیویەتی کە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراویشی گرتووە.

مانگی رابردوو رژێمی زایۆنیستی بەندەری لاذقیەی کردە ئامانج کە دەرئەنجامەکانی هێشتا ماوەتەوە. حکومەتی سوریا لە پشتگوێخستنی ئەم هێرشە لە لایەن ڕوسیاوە کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ چاودێری ئەم بەندەرە گرنگە دەکات، ناڕەزایەتی دەربڕی.

لە مۆسکۆش ڕووداوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە. هەندێک لە میدیاکانی نزیک لە حکومەت، هێزەکانی ڕوسیایان لە سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ بەش زانی، هەندێک لە ڕۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەدا کە رژێمی زایۆنیستی ڕێکەوتنی شاراوەیان لەگەڵ ڕوسیا لەسەر “میکانیزمی هەماهەنگی” پێشێلکردووە کە بڕیار وا بوو پێش ئەنجامدانی هەر هەنگاوێک ڕوسیا ئاگادار بکرێتەوە.

هەر لەم بارەیەوە ئێران و سوریا ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سوریا دەربڕیوە و ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەر ڕێگری لەم هێرشانەدا نەکرێت، ئەوا ناچار بە وەڵامدانەوە دەبن.

بۆیە بەوە دەزانرێت، کە بۆچی چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی ڕوسیا لە بنکەی حەمیمیم، پۆلیسی سەربازیان بە شێوەی بەردەوام لە بەندەری لازقیە جێگیر کردەوە، و لەگەڵ دەوریەی هاوبەشی ڕوسیا و سوریا بە درێژایی سنوورەکانی جۆلان، دەکرێت سەردانەکەی ئەم دواییەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ مۆسکۆی بە هۆکارێکی دیکەی ئەم هەنگاوانە بزانرێت.

لەلایەکی ترەوە، هەندێک پێیانوایە ناردنی هێزەکانی ڕوسیا بۆ بەندەری لازقیە لە بەرژەوەندی حکومەتی سوریادا نییە، چونکە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سوریا هەوڵیداوە ئەو بەندەرە ڕادەستی هێزەکانی ڕوسیا نەکات. لەم بارەیەوە سەرچاوە سورییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕوسیا چەندین جار داوای لە سوریا کردووە بەندەری لازقیەی بە گرێبەستی درێژخایەن بداتە ڕووسیا و ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی حکومەتی سوریا بۆتەوە.

سەرچاوەکان ئەوەشیان ووتوە: هاتنی هێزەکانی ڕوسیا بۆ بەندەری لازقیە دوای هێرشەکانی “ئیسرائیل” لەوانەیە مانای ئەوە بێت کە ڕووسیا لە بەرامبەر پشتگیریکردنی بەندەرەکە پشکێکی لەو بەندەرەی دەوێت. بۆیە ئەگەری ئەوەی هەیە کە ڕووسیا بە ئەنقەست ڕوبەڕوی هێرشەکانی ئیسرائیل نەبۆتەوە تا لە سێبەری ئەو هێرشانە ئامانجەکانی بەدەست بهێنێت.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا “یۆسی یەهۆشع” لە ڕۆژنامەی عیبری یەدیۆت ئەهرۆنۆت نووسیەوە: بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئەمنی ڕژێمی زایۆنیستی بە دوای هۆکاری گۆڕانی سیاسەتی ڕووسیا لەگەڵ ئەو ڕژێمەدان. لەم بارەیەوە دەکرێت ڕەچاوی چەند ئەگەرێک بکرێت. یەکێکیان ئەوەیە کە ڕوسیا هەوڵدەدات توانای خۆی بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بسەلمێنێت، و ئەمەش بە مانای ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنستی لەم هێرشانەدا زیادە ڕەوی کردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی لێداوانەکانی یەهۆشع، ئایا دەتوانین هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ڕووسیا لە ئەنجامی گرژییەکەی لەگەڵ ئەمریکادا بزانین؟ ئەمریکا نیگەرانە لەوەی کە ڕوسیا لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ئۆکرانیا ڕێوشوێنی سەربازی بگرێتەبەر و ڕوسیاش پێ باشە ئەوە پیشانی ئەمریکا بداتەوە کە توانای ئەنجامدانی ڕێوشوێنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا هەیە.

بە بڕوای یەهۆشع ئێستا ڕژێمی زایۆنیستی نازانێت کە هەنگاوەکانی ڕوسیا تەنیا مانۆڕێکە بۆ پیشاندانی هێز و تاوانەکەی و لەم قۆناغەدا کۆتایی پێ دێت یان مۆسکۆ بڕیاری یەکلاکەرەوەی بۆ ڕێگرتن لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا داوە.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە لە ئێستادا بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە پەیوەندی ئەمنی لە نێوان فەرماندەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنستی و ڕوسیادا بەڕێوەدەچێت و پێدەچێت “ئیسرائیل” بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانیەکان، هێرشەکانی بۆ سەر سوریا کەمبکاتەوە، تەنانەت ئەگەر بە فەرمی رانەگەیەنێت.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا لە ئاسمانی نزیک جۆلانی داگیرکراو + ڤیدیۆ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .