زانیاری_سەربازی: درۆنی ئینتحاری شاهێد-١٣٦

هه‌ینی 14 كانونی دووه‌م 22 - 11:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=5903

درۆنی شاهێد-١٣٦ ناسراو بە بکوژی ئارامکۆ کە زۆر بە ووردی دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە سعودیەی کردە ئامانج و بەم دواییانە وێنەکەی لە ڕاهێنانی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاو بوویەوە؛ بووەتە هۆی دروستبوونی پرسیارێکی جدیی لەبارەی چۆنیەتی ئاراستەکردنی ئەم درۆنە بۆ شارەزایانی ئەم بوارەدا. لەم پۆستەدا هەوڵ دەدەین بەو زانیاریانەی کە لە بەر دەستە، وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە.

لە ڕاهێنانی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی ئێران بۆ یەکەم جار وێنەی درۆنی ئینتحاری شاهێد-١٣٦ لە نزیکەوە بڵاوکرایەوە. لە بەشێکی راهێنانەکە، درۆنی ئینتحاری شاهێد-١٣٦ لەسەر هاوێژەرێکی پێنج فرۆکەیی بەرەو ئامانجەکان هاوێژران کە توانیان ئامانجەکەیان زۆر بە ووردی بپێکن. بابەتێک کە سەرنجی زۆری بەخۆیەوە ڕاکێشا. بەڵام ئەم ووردیە لە پێکانی ئامانجەکان لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟

بە تیشک خستنە سەر ڤیدیۆی ڕاهێنانەکە، ئەوەی دیارە جیاوازی لە ڕەنگ و ڕەنگدانەوەی ڕووناکی لە لووت و هەیکەلی درۆنەکەیە، کە دەتوانێت ئاماژەیەک بە بەکارهێنانی تیشکی ژێر سوور (IR Dome) لە لووتی درۆنەکە بێت.

لەبەر ئەوەی ڕەنگی لووتی درۆنەکە سپی یە (کرێمی)، پێدەچێت لە پرۆسەی دروستکردنیدا ماددەی سولفایدی زینک یان فلوۆریدی مەگنیزیۆم بۆ کەمکردنەوەی تێچووی دروستکردنی درۆنەکە بەکارهێنرا بێت. ئەم ماددانە توانای تێپەڕاندنی شەبەنگی تیشکی ژێر سووریان هەیە و تا ڕادەیەکی زۆر شەبەنگی بینراو ڕادەکێشن. ئەم تایبەتمەندیە دەتوانێت مانای بەکارهێنانی هەستەوەری کامێرای ئاسایی بێت کە بە ڕاکێشانی شەبەنگی بینراو لەلایەن لووتی تیشکی ژێر سوور، تەنها شەبەنگی تیشکی ژێر سووری نزیک (NIR) ئاشکرا دەکات. (هەستەوەرەکانی کامێرای بینراو توانای ئاشکراکردنی شەبەنگی تیشکی ژێر سووری نزیکیان هەیە)

جێی ئاماژەیە کە هەندێک لە سەرچاوەکان بە تاوتوێکردنی قۆناغەکانی پێشکەوتنی مووشەکەکانی هەوا بۆ هەوا کە بە تیشکی ژێر سوور کۆنترۆل دەکرێن و لێکۆڵینەوە لەبارەی لووتی تیشکی ژێر سووریان، بەکارهێنانی تیشکی ژێر سوور لە درۆنی ئینتحاری شاهێد-١٣٦ ـیان ڕەتکردووەتەوە. چونکە لە نموونەکانی مووشەکی حەراری، لووتی (سەری) شەفاف بەکارهاتووە.
بەڵام سەرەڕای ئەوە و بە تاوتوێکردنی زیاتر دەردەکەوێت کە لە سیستمی(Electro-optics)ی درۆنی شاهێد-١٤٩ شووشەی تیشکی ژێر سووری سپی (کرێمی) بەکارهاتووە کە ئەمەش دەریدەخات کە دەکرێت سەرەکانیان تەنانەت بۆ هەستەوەری وێنەگریش بەکاربهێنرێت. بۆیە، بیرۆکەی بەکارهێنانی لووتی تیشکی ژێر سوور بۆ شاهێد-١٣٦ بە ڕەوا دەمێنێتەوە.

تایبەتمەندیەکانی درۆنی ئینتحاری شاهێد-١٣٦

درێژی: ٣.٥ مەتر
درێژی دوو سەری باڵ: ٢.٥ مەتر
مەودا: ١٨٠٠ تا ٢٥٠٠ کیلۆمەتر
کێش: نزیکەی ٢٠٠ کیلۆگرام
خێرایی: +١٨٥ کیلۆمەتر/کاتژمێر
بزوێنەر: MD 550 یان بزوێنەری 3W
دروستکراو: ئێران

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .