پێکدادانی فەڵەستینییەکان و داگیرکەران لە ئەلنەقەب + ڤیدیۆ

هه‌ینی 14 كانونی دووه‌م 22 - 00:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=5893

خەڵکی ناوچەی ئەلنەقەب لە ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ لەبەرامبەر کردەوە تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی و هەوڵی ئەو رژێمە بۆ داگیرکردنی زەوییە فەڵەستینیەکانی ئەو ناوچەیە، خۆپیشاندانێکی جەماوەریان ئەنجام دا.

ئەم خۆپیشاندانە جەماوەریە کە ئێستا لە ناوچەی ئەلنەقەب ڕوو دەدەن لە مێژووی ئەم ناوچەیەدا پێشتر نەبووە. دانیشتوانی ئەلنەقەب لە ماوەی ڕابردوودا لە بەرامبەر کردەوە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە وێرانکردنی گوندەکانی فەلەستینیەکان لەو ناوچەیە بێدەنگ بوون یان بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکردنی زەویەکانیان پەنایان بۆ دادگاکانی ئیسرائیل دەبرد.

داگیرکەرانی زایۆنیستی لە ڕوبەڕوبوونەوەکان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا گازی فرمێسک ڕێژەیان بەکارهێنا کە بە هۆیەوە ژمارەیەک لە خۆپێشاندەران برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .