ڤیدیۆ: بانگەشەی هۆلیوودی هاوپەیمانی سعودیە لەسەر مووشەکەکانی ئێرانی لە یەمەن

دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی دووه‌م 22 - 10:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=5801

وتەبێژی هاوپەیمانی سعودیە بە بڵاوکردنەوەی دیمەنێک لە یەکێک لە فیلمەکانی هۆلیوود ڕایگەیاند کە بەندەری ئەلحودەیدە لە یەمەن وەک بنکەیەک بۆ چالاکییە سەربازییەکانی دژی وڵاتەکەی بەکار دەهێنرێت.

تورکی مالیکی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بەندەری ئەلحودەیدە شوێنێکە بۆ بڵاوکردنەوەی مووشەکەکانی بالیستی ئێرانی و تەنانەت دیمەنێکی بەناو عەمبارەکانی موشەکی ئێرانی لەو بەندەرەدا نیشان دا.

ناوبراو هەڕەشەی ئەوەی کرد کە بەندەرەکە وەک ئامانجێکی سەربازی شەرعی هەژمار دەکرێت و هاوپەیمانیش ئەو بەندەرە دەکاتە ئامانج.

بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەم دیمەنە یەکێکە لە دیمەنەکانی فیلمێک سەبارەت بە هێرشی ساڵی ٢٠٠٣ی ئەمریکا بۆ سەر عێراق کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن دەرهێنەری ئەمریکی کریستیان ڤێرجەوە دروستکراوە، و هاوپەیمانی سعودیە بەناو عەمبارەکانی موشەکی ئێرانی لە بەندەری ئەلحودەیدە نیشانی داوە.

ڤیدیۆی تایبەتی “تورکی مالیکی” لە مووشەکەکانی ئێرانی لە ئەلحودەیدەی یەمەن لەڕاستیدا بەشێکە لە فیلمی “Severe Clear” هۆلیوود!

هاوپەیمانی سعودیە: ئەلحودەیدە دەروازەی گەیاندنی موشەکەکانی ئێرانە بۆ یەمەن + ڤیدیۆ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .