هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشوری سوریا

پێنج شه‌ممه‌ 6 كانونی دووه‌م 22 - 16:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=5676

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنستی دارستانەکانی گوندی ئەلحورییەی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای قۆنەیتەرە ـیان کردە ئامانج.

بەپێی سەرچاوەیەکی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” هاوکات لەگەڵ فڕینی هەلیکۆپتەر و درۆنەکانی پشکنینی سوپای ئیسرائیل، تۆپخانەکان و تانکەکانی ئەو رژێمە لە دوو قۆناغدا دارستانەکانی گوندی ئەلحورییەی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای قۆنەیترەیان لە سوریا بۆردومان کردووە.

سوپای زایۆنیستی هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشەدا لەبەر هەبوونی تەمێکی زۆر، بە چڕی تەقە لە ناوچەکە کردووە.

سەرچاوە سەربازییەکانی رژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە، کە هێزەکانی خۆڕاگری هەوڵی دزەکردن بۆ ناوچە سنوورییەکانیان داوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دوایین هێرشیاندا بۆ سەر سوریا لە بەرەبەیانی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، چەندین مووشەکیان لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە ئاراستەی بەندەری لازقیە کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .