زانیاری_سەربازی: موشەکی سجیل؛ موشەکی سووتەمەنی ڕەقی مەودا مامناوەند + وێنەکان

چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی یه‌كه‌م 21 - 16:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=5308

مووشەکی سجیل یەکەم موشەکی زەمین بۆ زەمینی مەودا مامناوەندی سووتەمەنی ڕەقی ئێرانە کە لەلایەن شارەزایانی پیشەسازی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دیزاین و دروست کراوە.

ئەم مووشەکە بالیستیە مەودا مامناوەندە، مەودایەکی لە نێوان ٢٠٠٠ بۆ ٢٥٠٠ کیلۆمەتری هەیە و لە تایبەتمەندییە بێوێنەکانیشی وردی زۆری لە پێکانی ئامانجەکان، پێویستی بە کەمترین کات بۆ ئامادەکردنی مووشەک هاوێژ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و گواستنەوەی دوای کارپێکردنی، مووشەک هاوێژی جوڵاو، توانای هەڵگرتنی مووشەکی ئامادە و سوود وەرگرتن لە سیستەمی TVC ـە.

سجیل یەکەم مووشەکی مەودا مامناوەندی سووتەمەنی ڕەقی ئێرانە کە هەندێک لە شارەزایان بە باشترین مووشەکی بالیستی ئێران دەزانن، کە سیستەمێکی هەڵدانی جوڵاو و توانای هەڵگرتنی مووشەکی ئامادە بۆ بەکارهێنانی هەیە.

بەهۆی بەکارهێنانی سووتەمەنی ڕەقەوە بە خێرایی و لە ماوەی چەند خولەکێکدا ئامادەیە بۆ هەڵدان و دوای تەقەکردنەکە هاوێژەری مووشەک بە خێرایی شوێنەکە جێدەهێڵێت کە ئەمەش چانسی تێکشکاندنی مووشەکی پێش تەقاندن کەم دەکاتەوە. هەروەها بەهۆی خێرایی زۆری سجیل ئەگەری بەدواداچوونی بۆ دوژمن لە قۆناغە سەرەتاییەکانی هاوێشتنی زۆر کەم و چانسی تێکشکاندنی لەکاتی فڕینی دا زۆر ئەستەمە.

سجیل١ لە بابەتی ئاراستەکردنەوە خاوەن سەرێکی ئاراستەکەرەوە نییە و هەڵەکەی لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠ مەتر دەبێت. بەڵام لە سجیل٢ کە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا ئاشکرا کرا، باڵی ئاراستەکەرەوە بۆ ئاراستەکردنی تا ساتی پێکانی ئامانج بۆ سەری سجیل٢ زیاد کراوە کە ووردی ئەو مووشەکەی بۆ ژێر ١٠ مەتر کەم کردووەتەوە.

سجیل یەکێکە لەو مووشەکە بالیستیانەی ئێران کە بە خێرایی نێوان ١٢ تا ١٤ ماخ (نزیکەی ٣٤٠٠ بۆ ٤٣٠٠ مەتر لە چرکەیەکدا) دەچێتە ناو بۆشایی ئاسمانەوە و بە خێرایی نزیکەی ٥ ماخ بەرەو ئامانجەوە لێژ دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تێکشکاندنی لەلایەن سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانییەوە ئەستەم بێت.

تایبەتمەندیەکانی موشەکی سجیل:
درێژی: ١٧.٥٧ مەتر
تیرە: ١.٢٥ مەتر
سەری جەنگی: تەقەمەنی بەهێز لە ٥٠٠ کیلۆگرام
سووتەمەنی: ڕەقی دوو قۆناغی
مەودا: ٢٠٠٠ بۆ ٢٥٠٠ کیلۆمەتر
کێشی مووشەک: ٢٣٦٢٣ کیلۆگرام
ڕێڕەوی فڕین: بالیستی
مەودای هەڵە: کەمتر لە ١٠ مەتر

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .