کاردانەوەی توندی عێراقیەکان بەرامبەر بەبڕیارەکەی حکومەتی کازمی + وێنەکان

شه‌ممه‌ 25 كانونی یه‌كه‌م 21 - 15:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=5157

ژمارەیەک لە گەنجانی عێراقی بۆ پشتگیریکردنی لە وێنەکەی ئەبومەهدی موهەندیس لە مەیدانی ئەلفەردۆسی بەغدا گردبوونەوە.

ئێوارەی ڕۆژی رابردو هەینی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی خۆپیشاندەری عێراقی لە مەیدانی ئەلفەردۆسی بەغدا گردبوونەوە و ڕێگەیان نەدا هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێنەی ئەبومەهدی موهەندیس لە گۆڕەپانەکە لابەرن. وەک دەوترێت بڕیارەکە بە فەرمانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بە ڕەزامەندی حکومەتی کازمی دراوە.

بەئامادەبوونی سەدان کەس لە گۆڕەپانی ئەلفەردۆسی بەغدا، هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی کازمی بۆ لابردنی وێنەکەی گۆڕەپانی ئەلفەردۆسی شکستی هێنا. لە گردبوونەوەکەدا گەنجانی عێراق بە وتنەوەی “کلا کلا امریکا” و “لبیک یا ابومهدي” دژی بڕیاری بەرپرسانی حکومەت بۆ گۆڕینی وێنەکەی گۆڕەپانی ئەلفەردۆسی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
لە وێنەی گۆڕەپانەکە، ڕستەیەکی ئەبومەهدی موهەندیس ئاڕاستە بە هێزەکانی ئەمریکا نووسراوە: لە ئەمڕۆوە ئیتر لە ئاسایشدا نابن، سوێند بەخوا، هیچیان لێ ناهێڵین.

هەروەها ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆڕاگری وەک پشتگیری لە خەڵک و ڕێگرتن لە هەر گرژی و نائارامییەک لە دەوروبەری گۆڕەپانی ئەلفەردۆسی ئامادەبوون.

جێی ئاماژەیە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا لە بەغدا، بەیاوەری هێزەکانی حکومەتی کازمی ڕێگریان لە تەواوکردنی وێنە دیوارییەکەی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .