پێشڕەوی ئەنساروڵڵا لە باکوری پارێزگای ئەلجوف

هه‌ینی 24 كانونی یه‌كه‌م 21 - 23:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=5132

ئەنساروڵڵا چەند ناوچەیەک لە باکوری پارێزگای ئەلجوفی یەمەن لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە دەرهێنا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٤ی کانوونی یەکەمەوە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودی لە باکوری پارێزگای ئەلجوف دەستیپێکردووە و بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو هاوپەیمانییەوە چڕتر بووتەوە. لە ١٦ی کانوونی یەکەم ئەنساروڵڵا ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەلیەتمە و بەرزاییەکانی دەوروبەری دەستپێکردەوە و ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی یەکەم توانی ناوچەی گرنگی ئەلیەتمە لە باکوری پارێزگای ئەلجوف ڕزگار بکات.

دوای کۆنترۆل کردنەوەی شاری ئەلحەزم لەلایەن ئەنساروڵڵاوە لە ئۆپەراسیۆنی “فامکن منهم”، ناوچەی ئەلیەتمە بوو بە ئامانجێکی سەرەکی ئەنساروڵڵا لە باکوری پارێزگای ئەلجوف. لەبەر ئەوەی ئەم ناوچەیە کرابوو بە بنکەیەک بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە فەرماندەیی شێخ ئەمین ئەلعەکیمی بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی دژ بە ئەنساروڵڵا. بۆیە دەکرێت بوترێت کە بە ئازادکردنی ئەلیەتمە جگە لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی گرنگ لە باکوری پارێزگای ئەلجوف، ئەنساروڵڵا توانی ئامرازێکی گوشاری هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر میحوەرەکانی مأرب لابەرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .