نەتەوە یەکگرتووەکان سزای فەرماندەی داعش لە ئەفغانستانی دا

پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 12:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=5076

نەتەوە یەکگرتووەکان “ثناالله غفاری” فەرماندەی داعش لە ئەفغانستانی خستە ناو لیستی سزاکانی دا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لیژنەی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان “ثناالله غفاری” بە نازناوی “شەهاب ئەلموهاجر” ئەمیری باڵی خۆراسانی داعشی لە لیستی سزاکانی تایبەت بە چەکی دانا. بەپێی ئەم سزایەوە، دەبێت سەروەت و سامانی ئەو فەرماندەی داعش زەوت دەکرێت.

پێشتر لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جگە لە ئەلموهاجر، سوڵتان عەزیز ووتەبێژی داعش لە ئەفغانستان، عیسمەت خالوزی بەرپرسی دارایی و مەولەوی ڕەجەب بەرپرسی ئەم گروپەی لە کابوڵ خستبووە لیستی گەمارۆکانییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەلموهاجر و ئەندامانی داعش لە باکوری کابوڵ دان و ئامادەکاری و جێبەجێکردنی هەموو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی کابوڵ لەو ناوچەیەوە ئەنجام دەدرێت. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەلموهاجر پاسەوانی جەنەراڵ عەبدولڕەشید دۆستم سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ئیسلامی نیشتمانی یان ئەمروڵڵا ساڵح جێگری یەکەمی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان بووە. هەرچەندە ئەم بابەتە لەلایەن بەرپرسانی حزبی بزوتنەوەی ئیسلامی نیشتمانییەوە ڕەتکراوەتەوە.

هەر لەم بارەیەوە “ئەمروڵڵا ساڵح”, ئەلموهاجری وەک دانیشتووی شوکردەرێ سەر بە پارێزگای کابوڵ زانیوە و ڕایگەیاندووە کە ئەلموهاجر تا ساڵی ٢٠١٥ ئەندامی تۆڕی حەقانی بووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە شەهاب ئەلموهاجر تەمەنی ٣١ ساڵە و دەرچووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کابوڵە.

باڵی خۆراسانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ەوە لە ئەفغانستان کار و چالاکییەکانی دەستپێکردووە. چالاکیەکانی باڵی خۆراسانی داعش لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستی وەک ئەفغانستان، پاکستان، کەشمیر و هتد ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *